riklam

سه‌عدی پیره‌: یه‌كێتی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دیپلۆماسیانه‌ی كێشه‌كانه‌

ی.ن.ک‌‌ 04:08 PM - 2020-02-27
.

.

پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 27-2-2020، له‌ شاری سلێمانی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ پێشوازیكرد له‌ پانۆس كامینۆس سه‌رۆكی پارتی لیبڕاڵی یۆنانی و وه‌زیری پێشووی به‌رگری یۆنان.

له‌ دیدارێكی نێوان هه‌ردوولادا سه‌ره‌تا پانۆس كامینۆس سه‌رۆكی پارتی لیبڕاڵی یۆنانی و وه‌زیری پێشووی به‌رگری یۆنانی پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی به‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌  گه‌یاندو هیوای خواست كه‌ هاوكاری هاوبه‌ش له‌ نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی لیبڕاڵی یۆنانی به‌رده‌وام بێت، له‌ درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا پانۆس كامینۆس خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان .

دواتر سه‌‌عدی ئه‌‌حمه‌‌د پیره‌‌، تیشكی خسته‌‌سه‌‌ر رۆڵ گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتی یۆنان و هه‌رێمی كوردستان و عیراق، ھیواشی خواست ئاستی په‌‌یوه‌‌ندییه‌‌كانی نێوان ھه‌‌رێم و یونان له‌‌ سێكته‌‌ره‌‌ جیاوازه‌‌كاندا پته‌‌وتربكرێت و پێشكه‌‌وتنی باشتر و زۆرتر به‌‌خۆیه‌‌وه‌‌ ببینێت.

له‌ درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وه‌كو سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌غدا وێنه‌یه‌كی ڕوونی پێكهێنانی حكومه‌ت و ئاسته‌نگه‌كان و مه‌وقیفی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی له‌ عیراق باسكرد، وێرای خستنه‌رووی ره‌وشی سیاسی، به‌تایبه‌تیش پرسی ململانێیه‌ نێوده‌وڵه‌تی و ھه‌رێمایه‌تیه‌كان، ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوازیاری چاره‌سه‌ری دیپلۆماسیانه‌ی كێشه‌كانه‌ دوور له‌ گرژی و ئاڵۆزی

له‌ كۆتایی دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز پانۆس كامینۆس سه‌رۆكی پارتی لیبڕاڵی یۆنانی و وه‌زیری پێشووی به‌رگری یۆنانی  هیوای خواست كه‌ ئاسته‌نگه‌كان نه‌مێنێت و خواسته‌كانی گه‌لی كورد له‌ كارنامه‌ی حكومه‌تی تازه‌ی عیراق جێی ببێته‌وه‌ و جێبه‌جێ بكرێت .

PUKmedia فۆتۆ: ده‌رباز ستار

 

78757575.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket