riklam

کۆرۆنا 51 وڵات دەگرێتەوە

ریپۆرتاژ‌ 02:53 PM - 2020-02-27
.

.

بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامەو هەتا ئێستا ٥١ وڵاتی گرتوەتەوە، کە بەبەراورد بە دوێنێ ٧ وڵات زیادی کردوەو هەتا ئێستاش زیاتر لە ٨٢ هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، ئەمەش لە کاتێکدایە رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، چین رێگایەکی دۆزیوەتەوە بۆ رزگاربون لەو ڤایرۆسەو هاوکات بڵابونەوەی ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوتیش کردوە.

ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەری جیهانی لە نوێترین ئاماردا رایگەیاند: لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەتا ئێستا ٨٢ هەزار و ٥٢٤ کەس توشبوی ڤایرۆسەکەن کە ٧٨ هەزار ٥١٦ کەسیان لە ولاتی چینن و لەو رێژەیەش ٣٣ هەزار و ١٩٧ کەس چاکبونەتەوەو لەبارێکی تەندروستی جێگیردان.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کەهەتا ئێستا ٢ هەزار و ٨١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٢ هەزار و ٧٤٧ کەسیان لە چین بون و ئەمەش رێژەی ٨٪ ی ئەو کەیسانەیە کەداخراون بەبەراورد بەڕێژەی ئەو کەیسانەی چاک بونەتەوە ٩٢٪ ە.

ئەو ماڵپەڕە ئەوەشی راگەیاند، لەجیهاندا لە ٥١ وڵات ڤایرۆسەکە بڵاوبوەتەوەو ئەمەش بە بەراورد بە دوێنێ ٢٦-٢-٢٠٢٠ ٧ وڵات زیادی کردوە.

نوێترین ئاماری توشبوان لە ئێران

ئاژانسەکانی ئێران و ماڵپەڕە جیهانییەکان کە هەموو دەقەیەک ئامارەکان بڵاودەکەنەوە ئەوەیان راگەیاندوە کە ژمارەی توشبوان لە ئێران گەیشتوەتە ٢٤٥ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە ٢٦ کەسە، لەبەرامبەردا هەتا ئێستا لە عیراق ٦ کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و هەتا ئێستاش هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە.

coronavirus.jpg

چینییەکان رێگەی رزگاربونیان دۆزیوەتەوە

بروس ئیلورد سەرۆكی تیمی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە چین دوای گەڕانەوەی لەو وڵاتە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەسەر ئاستی جیهان ئامادەكاریی پێویست نەكراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بەڵام لە چین هەنگاوی پێویست و ئامادەكاریی تەواو هەیە، ئەوەی ئەوان كردویانە پێویستە ئەزموونی لێوەربگرێت و  ئێستا ژمارەی توشبوان روی لە كەمییەو ژمارەی ئەو كەسانەشی چاكدەبنەوە روی لە زیادبوونە.

راشیگەیاند:،دەتوانین بڵێین چینییەكان رێگەیەكیان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی توشبوان لەو نەخۆشییە رزگار بكەن.

لەهەرێم هیچ حاڵەتێکی توشبون تۆمار نەکراوە

لەهەرێمی کوردستانیش سەرجەم رێکارەکانی خۆپارێزی لەبەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراوەتە بەر و تەندروستی و لایەنی پەیوەندیدار بەردەوام رێنمایی نوێ بڵاودەکەنەوەو هاوڵاتیان بەرامبەر ڤایرۆسەکە هۆشیار دەکەنەوە.

هاوکات نەخۆشخانەی تایبەت بۆ چارەسەری توشبوان لە ڤایرۆسەکە دروستدەکرێت و رێکاری تەندروستی تایبەت دەگیرێتە بەر و بەئامیری تایبەتی پشکنینی کۆرۆنا پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکرێت.

دەوامی خوێندنگا و زانکۆکان رادەگیرێت و سەردانی نەخۆشخانە و بەندینخانە و شوێنە گشتیەکان لەگەڵ کافتریا و مەلەوانگە و شوێنە گشتیەکان رادەگیرێت.

هەر لەو بارەیەشەوە د. رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە و هاووڵاتیان دڵنیا دەكەیەنەوە ئەو رێوشوێنانەی كە دەگیرێنەبەر سەرجەمیان بۆ خۆپاراستنە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

جەختیشیكردەوە: ئەوەی لەتوانایاندابێت لەڕووی ماددی و مرۆییەوە دەیخەینەگەڕ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە و كەمتەرخەمی لە هیچ لێپرسراوێك قبوڵناكرێت و لەو رووەشەوە دەسەڵاتی تەواو دراوە بەسەرجەم پارێزگارەكان.

ConfirmedCoronavirusCases020420_v03_DAP_hpEmbed_16x9_992.jpg

دەرزی تاقیگەیی سەرەتایی كۆرۆنا ڤایرۆس دروستكراوە

كۆمپانیاییModerna بۆ دروستكردنی دەرمان لە  ئەمریكا ئاشكرایكردوە، دەرزی تاقیگەیی سەرەتایی كۆرۆنا ڤایرۆس دروستكراوەو  نمونەكەشی رەوانەی وەزارەتی تەندروستی ئەمریكا كراوە.

رونیشكردوەتەوە:" لەئێستادا نمونەی ئەو دەرزیە لەبەردەستی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی تەندروستی ئەمریكایە".

بەپێی زانیاریەكان ئەو دەرزیە دەتوانێت تواناكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناوبەرێت و تووشبوو چارەسەر بكات.

کۆرۆنا نرخی نەوت دادەبەزێنێت

دوای راگه‌یاندنی سه‌دان توشبوونی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ئه‌وروپا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ترس و دڵه‌ڕوكێی زیاتر دروستبوو، هه‌روه‌ها خواست له‌سه‌ر وزه‌ كه‌مبوه‌ته‌وه‌و نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت ٢.٧٧% نرخه‌كه‌ له‌ده‌ستداو گه‌یشته‌ ٥٢ دۆلار و ٦٦ سه‌نت.

هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش ٢.٤٣% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستداو به‌رمیلێكی گه‌یشته‌ ٤٧ دۆلار و ٩٥ سه‌نت.

دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ نزمترین ئاست له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩ دا به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌و ئابووری ناسانیش پێشبینی ده‌كه‌ن نرخه‌كه‌ی زیاتر دابه‌زێت.

PUKmedia تایبەت

هەواڵی هاوپێچ........................

هەواڵی هاوپێچ........................

هەواڵی هاوپێچ........................

هەواڵی هاوپێچ........................

 

 

GettyImages_1201336960.0.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket