riklam

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی گەشە دەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 12:55 PM - 2020-02-27
.

.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی. 

لە دیدارێكدا كە دكتۆر خەسرەو گوڵ سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی و مەلا یاسین ئامادەیی بوون، تەئكید لەیەكخستنی هەموو هەوڵ و تواناكان كرایەوە لەپێناو یەكێتیی ناو یەكێتیی و یەكێتییەكی بەهێزتر بۆ كوردستانێكی بەهێز.

لای خۆیەوە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وێڕای پیرۆزبایی گەرمی لە بافڵ تاڵەبانی، هەموو پشتیوانی و هاوكارییەكی دەربڕی بۆ سەرخستنی كارەكانی هاوسەرۆكی یەكێتیی و نوێكردنەوەی یەكێتیی و وتیشی: پێكەوە هەموومان دەست لەناو دەست كاردەكەین بۆ تەواوكردنی بەرنامەكەی سەرۆك مام جەلال. 

لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی دووپاتی لە درێژەپێدان لە سیاسەتی چەپكە گوڵەكە كردەوە و رایگەیاند: یەكێتیی  بەهێزدەكەینەوەو دەیخەینەوە سەر رێچكەی خۆیی و  دەبێت یەكێتیی، یەكێتیی كۆمەڵانی خەڵك و یەكێتیی پێشمەرگەو تێكۆشەرانی بێت و بەسیاسەت و ستراتیژێكی نوێشەوە درێژە بەخەباتی خۆمان دەدەین لەپێناو كوردستانێكی ئاوەدانترو سەقامگیرتر كە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە پێكەوە هەموومان بەیەك بیروباوڕی یەكێتییانەوە، یەكێتیی زیاتر هەڵدەستێنینەوە و بەرنامەی نوێبوونەوە جێبەجێدەكەین.

PUKmedia تایبەت 

 

 

 

6886686.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket