riklam

سەركردایەتی یەكێتی لەكۆبوونەوەدایە

ی.ن.ک‌‌ 11:37 AM - 2020-02-27
.

.

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی هاوسەرۆكانی یەكێتی لەسلێمانی دەستیپێكرد.

بەپێی زانیارییەكانی PUKmedia، لەكۆبوونەوەكەدا تاتووێی چەند پرسێك دەكرێت، لەوانەش ڤایرۆسی كۆرۆنا تا بەهاوكاری لایەنە تەندروستییەكان هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ پێشگیری لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە. 

هەوەها تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەی سەركردایەتی یەكێتی گفتوگۆ دەبێت لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق و گفتوگۆی سەركردایەتی سیاسی هەرێم لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان و ئەو پشكانەی بەر هەرێم دەكەوێت.

هەر لەكۆبوونەوەكەیدا سەركردایەتی یەكێتی گفتوگۆ لەسەر ناوخۆی حزب و پەیكەری رێكخراوەی دەكات كە تائێستا هەڵنەبژێردراون و لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و دەستەی كارگێڕی پێكهاتوون.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket