riklam

نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت

ئابوری 09:52 AM - 2020-02-27
.

.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی نه‌وتی خاوی له‌بازاڕه‌كانی جیهان بۆ كه‌مترین نرخ دابه‌زاندو به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 52 دۆلار فرۆشرا.

دوای راگه‌یاندنی سه‌دان توشبوونی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ئه‌وروپا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ترس و دڵه‌ڕوكێی زیاتر دروستبوو، هه‌روه‌ها خواست له‌سه‌ر وزه‌ كه‌مبوه‌ته‌وه‌و نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 2.77% نرخه‌كه‌ له‌ده‌ستداو گه‌یشته‌ 52 دۆلار و 66 سه‌نت.

هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش 2.34% نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستداو به‌رمیلێكی گه‌یشته‌ 47 دۆلار و 95 سه‌نت.

دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ نزمترین ئاست له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2019 دا به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌و ئابووری ناسانیش پێشبینی ده‌كه‌ن نرخه‌كه‌ی زیاتر دابه‌زێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket