riklam

گەشتی عومرە راگیرا

کوردستان 09:25 AM - 2020-02-27
.

.

بڕیاری راگرتنی گەشتی عومرە گەشتە هەرێم و رێگە بە هیچ هاووڵاتیەكی هەرێم و عیراق نادرێت سەردانی سعودیە بكات.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێم بە PUKmediaی راگەیاند: بەنوسراوی رەسمی كە ئەمڕۆ 27ی شوباتی 2020 گەیشتوەتە فڕۆكەخانەكانی هەرێم و رێگە بەهیچ كەسێك نادرێت بەمەبەستی عومرە سەردانی سعودیە بكات.

وتیشی: بڕیارەكە هەرێمی كوردستان و تەواوی ناوچەكانی عیراق دەگرێتەوەو تەنانەت ئەمڕۆ لەبەغدا رێگە بەفڕۆكەیەك نەدراوە كە عومرەكارانی تێدا بووە سەردانی سعودیە بكەن.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەوەدابوو كە رێگە هاتنەوە ناوەوەی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە نادەن كە كۆرۆنانی تێدا تۆماركراوە بەمەبەستی عومرەو بڕیارەكەشیان كاتییەو بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان. 

PUKmedia تایبەت 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket