riklam

گەڕەكێكی سلێمانی بێ كارەبا دەبێت

کوردستان 10:25 PM - 2020-02-26
.

.

سبەینێ گەڕەكی شەهیدانی زەرگەتە و ئەو ماڵانەی دەكەونەسەر هەرفیدەری 152 و تەلارە بازرگانییەكانی شەقامی مەلیك محمود پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت و چەند سەعاتێك بێ كارەبا دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی شەهیدانی زەرگەتە و ئەو ماڵانەی دەكەونەسەر هەرفیدەری 152 و تەلارە بازرگانییەكانی شەقامی مەلیك محمود بەرامبەر سوپەرماركێتی ئاڵتون دەكاتەوە سبەینێ پێنج شە‌ممە 27-2-2020، پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

ئەوەش راگەیەنراوە: لەسەعات 8 ی بەیانی سبەینێوە بۆ 4 ئێوارە، كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەستنی پێوەرەكە بێبەرامبەرە و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت، داواكاریشین كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوە بچێت.

PUKmedia بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket