riklam

مەلەكردن و نێرگەلە كێشان لە دوكان قەدەغە دەكرێن

کوردستان 10:08 PM - 2020-02-26
.

.

لە سنووری قەزای دوكان مەلەكردن لە مەلەوانگەكان و نێرگەلە كێشان لە شوێنە گشتییەكان قەدەغە كرا.

سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوكان بە PUKmedia ی راگەیاند: لەچوارچێوەی بەدواداچوونەكانمان لە پێناو تەندروستی و سەلامەتی هاووڵاتیان، وەك قۆناغێكی سەرەتایی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاری قەدەغەكردنی مەلەكردنی لە مەلەوانگەكان و نێرگەلەكێشان جێبەجێ دەكرێت.

وتیشی: لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەت راسپێردراون بۆ بەدواداچوون و جێبەجێكردنی ئەم ڕێنماییانە.

قائیمقامی دوكان جەختی لەوەشكردەوە: بڕیار و ڕێنماییەكان لە ئەمڕۆ 26-2-2020 ەوە جێبەجێدەكرێن و داواش لە هاووڵاتیان دەكەین، پابەندی رێنماییەكان بن.

PUKmedia بێستون شارەستێنی-دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket