riklam

دوكان.. ژمارەیەك سەگ دووردەخرێنەوە

کوردستان 09:51 PM - 2020-02-26
.

.

هەڵمەتی گواستنەوەی ژمارەیەك سەگ لە سنووری دوكان دەستیپێدەكات.

سیامەند مستەفا فەرمانبەر لە هۆبەی ڤێتێرنەری دوكان بە PUKmedia ی راگەیاند: هۆبەی ڤێتێرنەری دوكان بەهاوكاری سەرۆكایەتی شارەوانی دوكان و بەپشتگیری سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوكان و پشتیوان حاتەم سەرۆكی شارەوانی دوكان، هەڵمەتی گواستنەوەی ژمارەیەك سەگ لە سنوورەكە دەستیپێكرد.

وتیشی: بەمەبەستی بێهۆشكردن سەگەكان دەرزی كیتامینیان لێدراوە و بێهۆشكراون و بۆ جێگەیەكی دور گواستراونەتەوە.

جەختیشیكردەوە: سەگەكان هیچ دەرمانێكیان نەدراوەتێ تاببێتە هۆی لەناوبردنیان، تەنها بێهوشكراون، بۆ ئەوەی لە كاتی گواستنەوەیاندا گرفت درووستنەبێت.

PUKmedia شاڵاو ئەحمەد-بێستون شارەستێنی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket