riklam

سەرۆكی هەرێم پیرۆزبایی لەهاوسەرۆكانی یەكێتی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 07:28 PM - 2020-02-26
.

.

سەرۆكی هەرێم پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ هاوسەرۆكانی یەكێتی ئەنجامداو پیرۆزبایی لێكردن و باسی لەڕۆڵی دیاری یەكێتی لەقۆناغەكاندا كردو تەئكیدی لەسەر گرنگیی پێگەو هەوڵەكانی یەكێتی لە پێناو تەبایی و یەكڕیزیی پێكهاتەو لایەنە كوردستانییەكاندا كردەوە.

ئەمڕۆ 26ی شوباتی 2020، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی بەبۆنەی هەڵبژاردنیانەوە بەهاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەنجامداو پیرۆزبایی لێكردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا نێچیرڤان بارزانی وێڕای هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، باسی لەڕۆڵی دیاری یەكێتی لە قۆناغەكانی خەباتی گەلی كوردستاندا كرد و جەختی لە گرنگیی پێگەو هەوڵەكانی یەكێتی لە پێناو تەبایی و یەكڕیزیی پێكهاتەو لایەنە كوردستانییەكاندا كردەوە.

نێچیرڤان بارزانی لەپەیوەندییەكەدا لەگەڵ هاوسەرۆكایەنی یەكێتی هیوای خواست هەڵبژاردن و دەستبەكاربوونیان خزمەت بەو یەكڕیزییەو ئاواتەكانی خوالێخۆشبوو جەنابی سەرۆك مام جەلال بكات.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket