riklam

تیپی مۆسیقای سلێمانی 4 بەرهەمی نوێ تۆماردەکات

ئەدەب وهونەر 06:12 PM - 2020-02-26
.

.

لە نوێترین چالاکیدا تیپی مۆسیقای سلێمانی ٤ بەرهەمی نوێ بۆ هونەرمەندان نیان عەبدوڵڵا و ئاریان کەریم و کەویار و قاسم تۆمار دەکات.

لەو بارەیەوە جەنگین جەمال ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: تیپــی مۆسیقای سـلێمانی لەنوێــترین کارەکانی خۆیدا، چوار بەرهەمى نوێ بۆ هەریەکە لە هونەرمەندان (ئاریــان کەریم، کەویـار و قاسم هــەورامی و نیان عەبدوڵڵا) تۆمار و کلیــپ دەکات و بڕیار وایە بەم زوانە لە میــدیاکانەوە پێشکەشی بینەران و هەوادارانی ئەو هونەرمەندانە بکرێت.

وتیشی: ئەم چوار بەرهەمە نوێیەی تیپی مۆسیقای سلێمانی لە دەرهێنانی رێبین ئەحمەدە.

بەرهەمی حەریرە کە لە وتنی ئاریان کەریمە ئاوازی فۆلکلۆرە و هۆنراوەی قانع-ەو ئامادەکردنی موزیکی عادل محەمەد کەریمە.

گۆرانی چۆن لەبیرتکەم هۆنراوەی ئەحمەد محەمەدە و ئاواز و موزیکی زانا مەحمود هەژارە.

گۆرانی مەڕۆ وتنی نیان عەبدوڵڵا و هۆنراوەو ئاوازی عوسمان عەلییەو ئامادەکردنی موزیکی عومەر عەبدوڵڵایە.

گۆرانی کەنی وتنی قاسم هەورامی هۆنراوەی میرزا عەبدوڵڵای پاوەیی و ئاوازی فۆلکلۆرە و ئامادەکردنی موزیکی عادل محەمەد کەریمە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە سەرجەم بەرهەمەکان لە ستۆدیۆ لاوە تۆمارکراون.


PUKmedia تایبەت

 

m

86192355_1030962964038658_7649393220111040512_o.jpg

86291171_3389409141129986_2616176996467605504_n.jpg

86388615_1030962724038682_542409306687930368_o.jpg

86610516_1030963774038577_8024300795119796224_o.jpg

86259581_1030963020705319_2212285783849566208_o.jpg

86426725_1031517523983202_5495951142506463232_o.jpg

86603457_1283438045174667_1776418432338624512_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket