riklam

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی كەنەدا چەند پرسێك تاووتوێ دەكەن

کوردستان 06:03 PM - 2020-02-26
.

.

جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لەبارەی چۆنیەتی كەڵك وەرگرتن لە شارەزایی پسپۆڕە كەنەدییەكان بۆ پێشخستنی كەرتە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەگەڵ ئۆلریك شانۆن، باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق كرد.

ئە‌مڕۆ 26ی شوباتی 2020 قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لە هەولێر، پێشوازی لە باڵیۆزی كەنەدا لە عیراق، ئۆلریك شانۆن و  وە‌فدی هاورێی كرد، لەكۆبوونەوەیەكیشدا هەردوولا تاوتوێی رۆڵ و پێگەی هێزەكانی كەنەدا یان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، كرد.

جێگری سەرۆك وەزیران جەختی كردەوە لەسەر مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش، لەم چوارچێوەیەشدا بەگرنگی زانی كە هەموو لایەنەكانی بەشدار لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامبن لەهەماهەنگی و هاوكاریكردنی پێشمەرگەو هێزە عیراقییەكان بۆ ئەو مەبەستە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی چۆنیەتی كەڵك وەرگرتنی هەرێمی كوردستان لە شارەزایی پسپۆڕانی كەنەدی لە پێشخستنی كەرتە جیاوازەكان لە‌ هەرێم، بەتایبەتی كەرتەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتوگوزار.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی سیاسی عیراق و پێكهێنانی كابینەی نوێی عیراق كراو تیایدا جێگری سەرۆك وەزیرانی بۆچوونی هەرێمی كوردستانی لەوبارەیەوە بۆ باڵیۆزی كەنەدا رونكردەوە.

PUKmedia راگەیاندنی جێگری سەرۆك وەزیران 

 

33 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket