riklam

دوكان چەند چالاكییەكی هونەری و زانستی لەخۆدەگرێت

کوردستان 05:30 PM - 2020-02-26
.

.

خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان چەند چالاکیەکی زانست و شانۆگەری پێشکەش دەکەن.

  د.کاوە ڕزا ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دووکان بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: بە ئامادەبونی ڕاگری پەیمانگا و قایمقامی قەزای دوکان و دامەزراوە کارگێڕیەکانی قەزای دوکان و  مامۆستایان و  فەرمابەران و خوێندکارانی پەیمانگا ،(زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی - بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاكییەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ هۆبەی ڕاگەیاندنی  پەیمانگای تەکنیکی دوکان)  چەند چالاکیەکی هونەری و زانستی خوێندکارانی پەیمانگا ڕێکخست.  

باسیشی لەوەکرد، دەسپێکی بەرنامە و چالاکیەکان  بە دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شاهیدانمان دەستی پێکرد چالاکیەکان

بریتیبون لە (نمایشکردنی کارو چالاکیاکانی پەیمانگا لە ڕابردوەوە تا ئێستا ،لەگەڵ چالاکی شانۆ و پرسیارو وەڵام و وتنی گۆرانی دوێت  لەلایەن خوێندکاران (بەڕێز علی و گۆران ئەحمد) ولەگەڵ چالاکی  نمایشی جل و بەرگ ولەکۆتایدا خوێندکار گۆران ئەحمد بە دەنگە خۆشەکەی بە وتنی چەند گۆرانیەک کۆتایی بە چالاکیەکە هێنا.

وتیشی مەبەست لە م چالاکیانە زیاتر بەرەو پێش بردنی توانای خوێندکاران و خۆشەویست کردنی پرۆسەی خوێندنە .

PUKmedia بێستون شارەستێنی ...دووکان

 

 

 

 

85251194_482047799158635_1971987161116835840_n.jpg

85244733_204921117375224_1498296459286544384_n.jpg

88246858_216286102754613_8842856192335151104_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket