riklam

تەندروستی جیهانی: چین چارەسەری كۆرۆنای دۆزیوەتەوە

جیهان 05:20 PM - 2020-02-26
.

.

لێپرسراوێكی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: لایەنە پەیوەندیدارەكانی چین هەنگاوی گرنگیان ناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناو رێگەیەكیان دۆزیوەتەوە بۆ چارەسەری توشبوان و ژمارەی توشبوانیش روی لەكەمییەو ئەوانەشی چاكدەبنەوە روو لەزیادبوونە.

بروس ئیلورد سەرۆكی تیمی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە چین دوای گەڕانەوەی لەو وڵاتە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەسەر ئاستی جیهان ئامادەكاریی پێویست نەكراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بەڵام لە چین هەنگاوی پێویست و ئامادەكاریی تەواو هەیە، ئەوەی ئەوان كردویانە پێویستە ئەزموونی لێوەربگرێت.

راشیگەیاند: لەگەشتەكەیان بۆ چین سەردانی ووهان و چەندین شارو ناوچەی تریان كردوە كە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاوەو ژمارەیەكی زۆر خەڵكی توشكردوە، لەوێ بۆمان دەركەوت كە ئەوەی چین كردویەتی كارێكی زۆرباشە، ئێستا ژمارەی توشبوان روی لە كەمییەو ژمارەی ئەو كەسانەشی چاكدەبنەوە روی لە زیادبوونە.

راشیگەیاند:،دەتوانین بڵێین چینییەكان رێگەیەكیان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی توشبوان لەو نەخۆشییە رزگار بكەن.

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket