riklam

بەهۆی سەرەی بەنزینەوە کەسێک دەکوژرێت

کوردستان 05:15 PM - 2020-02-26
.

.

بەهۆی دروستبونی گرژی لەكاتی وەستانی سەرەی بەنزین هاوڵاتیەك لەناحیەی ژاراوەی سنوری قەزای پشدەر كوژرا.

شۆرش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەرین لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كەپەیامنێری PUKmedia ئامادەیبوو رایگەیاند: رۆژی 25-شوبات لەناحیەی ژاراوەی سنوری قەزای پشدەر هاوڵاتیەكی تەمەن 42 ساڵ كوژراو هۆكاری كوشتنەكەشی دەگەرێتەوە بۆ دروستبونی گرژی لەئێوارەی رۆژی 24ی شوبات لەكاتی وەستان لەسەرەی بەنزین لەیەكێک لەبەنزینخانەكانی ناحیەی ژاراوە.

وتەبێژی پۆلیسی راپەرین ئاماژەی بەوەشدا پێنج كەس بەتۆمەتی كوشتنی ئەو هاوڵاتەی دەستگیركراون و لەئێستاشدا بەپێی ماددەی 406 لەیاسایی سزادانی عێراقی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامی هەیە.

 

PUKmedia هونەر رەسوڵ- راپەرین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket