riklam

کۆرۆنا پلاتفۆرمی دابڕان و فێستیڤاڵی گەلاوێژ دوادەخات

ئەدەب وهونەر 04:57 PM - 2020-02-26
.

.

بەهۆی کۆرۆناوە ناوەندی رۆشنگەری چاودێر بڕیاری دواخستنی کۆنفرانسی پلاتفۆرمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری دەدات.

ناوەندی رۆشنگەری چاودێر لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاندوە: لەبەر ئەوەی مەترسی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی "کۆرۆنا" هەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر، ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر، بڕیاری داوە بۆ ماوەیەک و تا کاتێکى نادیار، کۆنفرانسی پلاتفۆرمی دابڕان ‌و فێمێنیزمی رۆشنگەری دوابخات.

سەبارەت بە فێستیڤاڵی گەلاوێژ، ئەمساڵ لە بەر ئەوەی کولتوری ساڵ، بۆ ئێرانە، جارێ زووە بڕیاری دواخستنی بدرێت، بەڵام دۆخەکە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێ، ئەگەری دواخستنی فێستیڤاڵی گەلاوێژیش هەیە.

 PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket