riklam

پشووی فەرمانبەران راگەیەنرا

کوردستان 04:40 PM - 2020-02-26
.

.

لەسنوری قەزای چەمچەماڵ بەهۆی تۆماركردنی حاڵەتی كۆرۆنا لەكەركوك، پشوو بەو فەرمانبەرانە دەدرێت كە نیشتەجێی پارێزگای كەركوكن و لەفەرمانگەكانی سنورەكە دەوام دەكەن.

رەمەك رەمەزان قائمقامی قەزای چەمەمچاڵ بە PUKmediaی راگەیاند: دوای تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی كۆرۆنا لەشاری كەركوك، 

لەپێناو سەلامەتی فەرمانبەرانمان و  هاووڵاتیان دوای وەرگرتنی رەزامەندی سەرو خۆمان بڕیارماندا بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لەیەكەم كارگێڕییەكانماندا لەسنوری چەمچەماڵ فەرمانبەرن و نیشتەجێی شاری كەركوكن بۆ ماوەی 10 رۆژ مۆڵەتیان پێبدرێت و دەوام نەكەن.  

وتیشی: پشووەكە لەئەمڕۆوە دەستپێدەكات و رۆژی  8ی ئادار دەستبەدەوام دەكەنەوەو ژمارەشیان نزیكەی 12%ی فەرمانبەرانی سنوری قەزاكەمان پێكدێنن.

ئەوەشی خستەڕوو ئەگەر حاڵەتی نوێ لەكەركوك تۆماركرا، ئەوا ناچاریان پشووەكەیان بۆ درێژ بكەینەوە، بەڵام ئەگەر حاڵەتەكان هەر ئەو چوار كەس بوو، هیچی تر نەبوو ئەوكاتە دەوامیان دەستپێدەكاتەوە.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket