riklam

كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە هاوسەرۆكانی پەیەدە دەكات

ی.ن.ک‌‌ 03:24 PM - 2020-02-26
.

.

كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە عائیشە حەسۆو ئەنوەر موسلیم هاوسەرۆکانی پەیەدە دەکات.

دەقی پیرۆزبایینامەکە...........

هەڤاڵان عائیشە حەسۆو ئەنوەر موسلیم

‎بەبۆنەی كۆتایی هاتنی هەشتەمین كۆنگرەی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) و هەڵبژاردنتان وەك هاوسەرۆك، پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستە دەكەم و هیواخوازم سەركەوتوو بن لە كارەكانتان.

ئەنجامدانی هەشتەمین كۆنگرەی پارتەكەتان هاوكاتە لەگەڵ دۆخی نەخوازراوی سوریاو ڕۆژئاوا، بە تایبەت كە هێشتا تیرۆریستان مەترسی گەورەن بۆ سەر جیهان بەگشتی و ناوچەكە بەتایبەتی، بۆیە ئەركە لەسەر هەموومان بەرەنگاری تیرۆرستان ببینەوەو بە هاوكاری هاوپەیمانان هەوڵی كۆتایی هێنانیان بدەین و لەپاڵ ئەوەشدا بەشێوەیەكی ئاشتیانەو دیموكراسی مافەكانی گەلەكەمان بەدەست بێنین.

جارێكی تر پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی ئێوەو ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم و دووپاتی دەكەینەوە كە وەك یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەرە بە پەیوەندییەكانمان دەدەین لەگەڵ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان و خەبات دەكەین لەپێناو پاراستنی دەستكەوتەكانمان و گەیشتن بە مافە ڕەواكانی گەلەكەمان.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket