riklam

راپه‌ڕین.. ناساندن بۆ دوو كتێبی بیتوێن سه‌عید كرا

کتێب 03:09 PM - 2020-02-26
.

.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ـ2ـ2020 سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆ، له‌ژێر دروشمی كتێب مه‌شخه‌ڵی ڕێگاو چرای نێو ماڵه‌كانتانه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ڕاپه‌ڕین مه‌راسیمێكیان بۆ كتێبه‌كانی بیتوێن سه‌عید ڕێكخست كه‌ بریتیبون له‌ دوو كتێب، یه‌كه‌م كتێبی زه‌وی له‌ مه‌ترسیدایه‌ كه‌ كتێبێكی زانستیه‌ دوه‌ه‌میش كتێبی خونچه‌ گوڵه‌ كتێبێكی شعری منداڵانه‌.

دواتر خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێبخانه‌ی گشتی  ڕانیه‌ و فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ڕاپه‌ڕین به‌ نوسه‌ر به‌خشراو به‌ ئیمزاكردنی كتێبه‌كانی له‌لایه‌ن ناوبراو به‌خشینی به‌سه‌ر ئاماده‌بوان كۆتایی به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ هات.


PUKmedia چنار عه‌زیز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket