riklam

وجودیان ھەبێ

بابەتی گۆڕاو 02:50 PM - 2020-02-26
.

.

* ئەگەر سیقەتۆرەی سەر عەرەبانەت داواکرد، بڵێ زەحمەت نەبێ کۆرۆنای زۆر پێوە مەکە

* ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بیەوێ بچێ بۆ بارەگای حیزبەکان دەمامک ئەبەستێ

* ئەڵێ کوردێکی خۆشباوەڕ، یەعنی کورد نەوعی تری ھەیە؟!!

* خوا ڕەحمی پێ کردوین کۆرۆنا بە درۆکردن نەقڵ نابێ، ئەگینا پەڕلەمان دەمێک بوو داخرابوو

* لە سایەی دائیرەی کارەباوە کۆڵانەکەمان ئەوەندە تاریکە باوکی ڤایرۆسی کۆرۆناش بۆی نادۆزرێتەوە

* باوکم پێی وتم شوکری خوا بکە ڕۆڵە، ڕەفیقی تۆ ئەم کەئابەیەشی نی یە

* ئەم عێراقە زۆر سەیرە، عەلاوی سەرۆک وەزیرانیشەو ئۆپۆزیسیۆنیشەو گەراجیشە

* خۆزگە یەکێتیش سندوقی ڕەشی ھەبوایە، ئەمانزانی کێ وای لێ کرد

* بە ھەر ئەجنەبییەک بڵێی عەولە سیس ناوی قارەمانێکی میللەتەکەمانە دوو جووت شاخی لێ ئەڕوێ

* بە کۆرۆنایان وت بۆ سەرێ لە کوردستان نایەیت؟ وتی پاشەکەوتەکەیان جوانە

* لە ناخی دڵەوە تکا لە کاربەدەستە خەمخۆرو نیشتیمان پەروەرو سیاسەتمدارو داوێن پاک و ڕۆشنبیرو بەوەفاکانی وڵات ئەکەم وجودیان ھەبێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket