riklam

لە 44 وڵات توشبون بەکۆرۆنا تۆماردەکرێت

جیهان 02:45 PM - 2020-02-26
.

.

بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە ئێستادا ٤٤ وڵاتی جیهانی گرتوەتەوەو ژمارەی توشبوان بۆ زیاتر لە ٨١ هەزار حاڵەت زیادی کردوەو ژمارەی ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە لە جیهاندا زیاترە لە ٢ هەزار و ٧٠٠ کەس.

ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەری جیهانی لە نوێترین ئاماردا رایگەیاندوە لە ئێستادا ژمارەی توشبوانی کرۆنا بۆ ٨١ هەزار و ٢٤٢ حاڵەتی زیادی کردوەو ژمارەی ئەو کەسانەش گیانیان لەدەستداوە لە جیهاندا ٢ هەزار ٧٧٠ حاڵەتی تۆمار کردوە.

ئەو ماڵپەڕە ئەوەشی راگەیاندوە ٤٤ وڵات لە جیهاندا ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیاندا بڵاوبوەتەوە کە دیارترینیان بریتین لە وڵاتانی ( چین و کۆریای باشور و ئیتاڵیا و ژاپۆن و ئێران و سەنگافورە و هۆنگکۆنگ و ئەمریکا و تایلاند و تایوان و بەحرەین و ئەڵمانیا و ئوستراڵیا و کوێت و کەنەدا و فەرەنسا و ئیسپانیا و عومان و هیندستان و عیراق و روسیا و بەڕازیل و لەبنان و فینلەندا و سویدو .....هتد).

ماڵپەڕەکە ئەوەش بڵاودەکاتەوە کەهەتا ئێستا ٣٠ هەزار و ٣١٧ کەس چارەسەریان بۆ کراوەو نەخۆشخانەیان جیهێشتوە کە رێژەی ٩٢٪ ی توشبوانە.

لە جیهاندا سەرجەم رێکارەکان بۆ رێگری کردن لە بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە گیراوەتە بەر و لەهەرێمی کوردستانیش دەوامی ناوەندەکانی خوێندن راگیران و سەردانی کردنی شوێنە گشتییەکان راگیراون.

هاوکات هەر لەو بارەیەوە كیانووش جیهانپوور به‌رپرسی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاشكرایكرد تا ئێستا له‌ ئێران ١٣٩ كه‌س گیرۆده‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ١٩ كه‌س له‌ تووشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لە نوێترین ئاماریشدا ئەوە راگەیەندراوە کە لە عیراق ٥ حاڵەتی توشبون بەو ڤایرۆسە تۆمار کراوەو هەتا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان روینەداوە.

هاوکات بروس ئیلورد سەرۆكی تیمی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە چین دوای گەڕانەوەی لەو وڵاتە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەسەر ئاستی جیهان ئامادەكاریی پێویست نەكراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بەڵام لە چین هەنگاوی پێویست و ئامادەكاریی تەواو هەیە، ئەوەی ئەوان كردویانە پێویستە ئەزموونی لێوەربگرێت.

PUKmedia تایبەت

هەواڵی هاوپێچ...........

هەواڵی هاوپێچ...........

Capture.PNG

1.PNG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket