riklam

پەروەردە خشتەیەكی قەرەبوو بۆ پشووەكانی خوێندن دادەڕێژێت

کوردستان 01:34 PM - 2020-02-26
.

.

وەزارەتی پەروەردە خشتەیەكی قەرەبوو بۆ پشووەكانی خوێندن دادەڕێژێت و ناوەندەكانی خوێندنی پێ پابەند دەكات دەشڵێت، تەنها  10 رۆژی دەوامی خوێندن پێویستی بە قەرەبووە.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم كە ئەمڕۆ چوار شەممە 26-2-2020 دەركراوە و ئیمزای د. ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە و كۆپییەكی گەیشتوەتە PUKmedia سەبارەت بە قەرەبووكردنەوەی پشووەكان راگەیەنراوە: دوای پەسەندكردنی پێشنیاری وەزارەتی پەروەردە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پشووی ناوەندەكانی خوێندن، 10 رۆژی دەوامی خوێندن پێویستی بە قەرەبوو دەبێت و پێویستە ناوەندەكانی خوێندن پابەندبن بەم خشتەیەوە بەمەستی قەرەبوو كردنەوەی پشووەكان:

یەكەم: قوتابخانە و پەیمانگا حكومییەكان

1-تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی 12 ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە لە 4-4-2020 دوادەخرێت بۆ رۆژی 15-4-2020.

2- تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە 9-5-2020 دوادەخرێت بۆ رۆژی 12-5-2020، واتە پێش جەژنی رەمەزانی پیرۆز.

3-تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9 ی بنەڕەتی لە 1-6-2020 دوادەخرێت بۆ رۆژی 6-6-2020.

4-ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 2-6-2020 دوادەخرێت بۆ 7-6-2020.

دووەم: قوتابخانە و پەیمانگا ناحكومییەكان

پشووە راگەیەنراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەكەن تا رۆژی 24-3-2020.

1- لەبەر رۆشنایی سیستم و شێوازی تاقیكردنەوەكانی خۆیان، خشتەی خۆیان رێكدەخەنەوە، بەمەرجێك 24-3-2020 بێت.

2- ئەو قوتابخانانەی كە سیستم و پڕۆگرامی وەزارەت پەیڕەو دەكەن و وابەستەن بە كاتەكانی تاقیكردنەوەی قۆناغی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی، پێویستە ڕەچاوی خشتەی پلانەكانی وەزارەتی پەروەردە بكەن.

PUKmedia تایبەت

دەقی نووسراوەكە بەوێنە...

6666666666666666666666.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket