وه‌زیری ڕۆشنبیری ئه‌ستێره‌كانی كه‌لار ده‌پارێزێت
ریپۆرتاژ 12:51 PM - 2020-02-26.
پاش ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌رمیان له‌مه‌ڕ سڕكردنی چالاكییه‌كانی گروپێكی شانۆیی ئه‌ستێره‌كانی كه‌لاری ڕاگرت، ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نگدانه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه و پشتگیری ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زیر ده‌كه‌ن.
قوبادی جه‌لیزاده‌ی شاعیر و نووسه‌ر له لاپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری ڕۆشنبیری نووسیویه‌تی: ئه‌و بڕیاره به بڕیارێكی دروست و یاسایی و قانوونییه و به گوناهێكی گه‌وره‌یه كه ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و بیر و ڕای ئازاد به‌ری پێبگیرێت.
لای خۆیشه‌وه ژوان ئه‌حمه‌د سه‌عیدی ڕۆژنامه‌نووس نووسیویه‌تی ده‌بێت وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ببێته پارێزه‌ری هه‌موو كایه‌كانی ڕۆشنبیری به‌رامبه‌ر به عه‌قڵی دۆگما.
هه‌ڵوێست كه‌ریم له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ستخۆشی له‌بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیر ده‌كات.
حه‌سه‌ن یاسین نووسه‌ر و وه‌رگێڕ نووسیویه‌تی ئافه‌رین وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌كات كه بڕیاره ناڕۆشنبیرییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری گه‌رمیانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
ڕه‌وا حاجی ڕۆژنامه‌نووس له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، به جلوبه‌رگی كوردی و قات و كراڤات نییه، ئه‌شهه‌دوو جێی ته‌قدیر و لوتفه.
سۆلاڤ شه‌یدایش وێڕای ئیدانه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌رمیان داوا ده‌كات كه ئه‌و كه‌سه بچێت ببێته مه‌لا چونكه ئه‌و شوێنه بۆ ئه‌و و كه‌سانی هاوشێوه‌ی ئه‌و نییه.
فریشته مسته‌فای میدیاكار وێڕای به‌رزنرخاندنی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی وه‌زیری ڕۆشنبیری ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زیر بۆ ئه‌وه ده‌زانێت كه هیچ كه‌س له خۆیه‌وه بڕیاری نادروست نه‌دات.
والید مه‌عروفیش ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری گه‌رمیان به گاڵته‌جاڕی ده‌زانێت و به نیشانه‌ی ناڕۆشبیری مرۆڤی به‌رپرس ده‌زانێت و ده‌نووسێت ئه‌وانه‌ی كه دژایه‌تی ده‌ق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه خۆیان ئابڕوویان نه‌چێت.
ته‌ها سوله‌یمان نووسه‌ر و توێژه‌ر وێڕای دانانی وێنه‌ی هه‌ردوو بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری گه‌رمیان و بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیر نووسیویه‌تی، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌رمیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌یوب ڕۆسته‌م به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سلێمانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له لێدوانێكدا به PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ڕۆشنبیری گه‌رمیان په‌له‌په‌لی پێوه‌دیاره و ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردبوو كه ڕوونكردنه‌وه بده‌ن نه‌ك بچن فه‌رمان ده‌ربكه‌ن.
وتیشی: ئێمه ئه‌ركمانه له‌ڕێگه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه مه‌عریفه به‌رهه‌م بهێنین و هاوكات ئه‌ركمانه ڕێز له هه‌موو دین و بیروباوه‌ڕه‌كان بگرین هه‌ر بۆیه وه‌زیری ڕۆشنبیری بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دا و شته‌كان ڕاده‌گیرێن هه‌تا له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه نیاز نوری مه‌لا مه‌حمود نه‌قیبی سه‌ندیكای ھونه‌رمه‌ندانی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی تۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك داوای له هونه‌رمه‌ندان كردووه له كاره هونه‌رییه‌كانیاندا به وریاییه‌وه په‌یامی خۆی هونه‌ری بۆ گۆڕانكاری ئاراسته بكه‌ن و ناشكرێت هێرش بكرێته سه‌ر هونه‌رمه‌ندان.
نیاز نوری داوا له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده و ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و یه‌كێتیی زانایان له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر به وشه‌ی نه‌شیاو و ژه‌هراوی هێرش نه‌كرێته سه‌ر هونه‌رمه‌ندان و ڕاشیگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر پێش به هێرش و ناوزڕاندنانه نه‌گیرێت ڕێكاری یاسایی ده‌گرنه به‌ر.
PUKmedia باشیلا جه‌عفه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28