riklam

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

کوردستان 09:39 AM - 2020-02-26
.

.

دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌ن ژماره‌یه‌ك بڕیاری په‌یوه‌ست به‌پشووی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ركرد، له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌پێویستمان زانی ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ بخه‌ینه‌ڕوو.

پشووه‌كان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:

1- له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن و باخچه‌ و قوتابخانه‌ و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ (حكومی و ناحكومی / ئه‌هلی) له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 26-2-2020 تاوه‌كو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 10-3-2020ده‌بێته‌ پشووی فه‌رمی، و (ڕۆژانی 11- 23-3-2020 پشووی ساڵانه‌ی خوێندنه‌ له‌ به‌هار)، و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 24-3-2020 خوێندن له‌و شوێنانه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

2- له‌ سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی (حكومی و تایبه‌ته‌كان) له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 29-2-2020 تاوه‌كو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتـی 31-3-2020 ده‌بێته‌ پشـووی فه‌رمی (كه‌ ڕۆژانی 11 – 23-3-2020 له‌خۆ ده‌گرێت وه‌ك پشووی ساڵانه‌ی خوێندن له‌ به‌هار)، و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 1-4-2020 خوێندن له‌و شوێنانه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

3- به‌ڕێزان هه‌ردوو وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌سه‌ڵاتی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌یان هه‌یه‌ كه‌ به‌ پشوو ئه‌ژماركراون بۆ ساڵی خوێندنی 2019- 2020.

4-. وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دایه‌نگه‌ و خوێندنگه‌ و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تیان پێ ده‌درێت به‌ ڕه‌چاوكردنی بڕگه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ و مه‌به‌سته‌كانی ده‌رچوونی.

د.جوتیار عادل

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

26-2-2020

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket