riklam

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پیرۆزبایی له‌ هاوسه‌رۆكانی PYD ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:15 PM - 2020-02-25
.

.

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیان بۆ هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك ( PYD ) شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی له‌ عائیشه‌ حسۆ و هه‌ڤاڵ ئه‌نوه‌ر موسلیم ده‌كات.  ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

 بۆ به‌ڕێزان

هه‌ڤاڵ عائیشه‌ حسۆ و هه‌ڤاڵ ئه‌نوه‌ر موسلیم

هاوسه‌رۆكانی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك ( PYD )

به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارته‌كه‌تان و هه‌ڵبژاردنتان بۆ هاوسه‌رۆكایه‌تی په‌یه‌ده‌، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌م.

په‌یه‌ده‌ هێزێكی كوردستانی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی و ڕۆڵی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ریی هه‌یه‌ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بن له‌ پته‌وتركردن و پێشخستنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌ رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا به‌دیهاتووه‌ و ئومێدی ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌و به‌شه‌ی نیشتمانه‌كه‌مان ده‌خوازم.

هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

25-2-2020


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket