riklam

كتێبی حه‌وت سواره‌ی خورماتوو بڵاوكرایه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 08:31 PM - 2020-02-25
.

.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25-2-2020 به‌ ئاماده‌ی بوون نوێنه‌ری مه‌ڵبه‌ندی 16 ی ڕێكخستن و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و هاووڵاتیان له‌ قاوه‌خانه‌ی كه‌لتوری خورماتوو مه‌راسیمی ناساندن و ئیمزاكردنی كتێبی حه‌وت سواره‌ی خورماتوو  له‌ نووسین و ئاماده‌ كردنی جومعه‌ كه‌ریم محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌چوو.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نووسه‌ر و ئاماده‌كار جومعه‌ كه‌ریم تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌م كتێبه‌ دیكۆمێنتارییه‌ كه‌ باس له‌ حه‌وت شه‌هیدی خورماتوو ده‌كات كه‌ له‌ساڵی 1986 له‌ زیندانی ئه‌بو غرێب له‌سێداره‌ دراون و له‌م كتێبه‌دا باسم له‌ ژیان و نامه‌ و ژووری زیندانیان و دادگاییكردنیانم كرد بۆ ئه‌وه‌ی یادیان به‌ زیندوویی بمێنێته‌وه‌ و نه‌وه‌ی ئێستا بیانناسن و قاره‌مانییه‌تی ئه‌و شه‌هیدانه‌ بزانن.

PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد – خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket