riklam

مه‌خمور.. دوو تیرۆرست ده‌ستگیر ده‌كرێن

عیراق 08:05 PM - 2020-02-25
.

.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25-2-2020 له‌قه‌زای مه‌خمور دوو تیرۆریست له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عیراقه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن كه‌ هاوكاری وپالَُپشتی داعشیان كردووه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕایگه‌یاندووه‌  هێزێكی هه‌واڵگری سه‌ربازی، له‌ئاكامی دانانی بۆسه‌یه‌كدا له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر – مه‌خمور، شه‌رگات – مه‌خمور، هه‌روه‌ها به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری  2 تیرۆرست ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریدا هاتووه‌ تێرۆرسته‌كان هاوكاری لۆجیستی داعشیان كردوه‌و زانیارییان پێداون، ئه‌وانه‌ به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بوون.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket