riklam

سه‌ندیكای ھونه‌رمه‌ندانی كوردستان: ڕێكاری یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر

ئەدەب وهونەر 07:40 PM - 2020-02-25
.

.

نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان داوا له‌ هونه‌رمه‌ندان ده‌كات له‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانیاندا به‌ وریاییه‌وه‌ په‌یامی خۆی هونه‌ری بۆ گۆڕانكاری ئاراسته‌ بكه‌ن و ناشكرێت هێرش بكرێته‌ سه‌ر هونه‌رمه‌ندان.

نیاز نوری مه‌لا مه‌حمود نه‌قیبی سه‌ندیكای ھونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی تۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان شوێنی پێگه‌یاندنی سه‌دان مامۆستا و ھونه‌رمه‌نده‌ و ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا، هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت هونه‌رمه‌ندان به‌ وریاییه‌وه‌ په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن و ئاگاداری شێواز و شوێن و كاتی گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان بن و هاوكات ڕێز له‌ به‌ها و پیرۆزییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و تاكه‌كان بگرن چونكه‌ هه‌ندێك ناخ ڕه‌ش و دڵ و ده‌م ڕه‌شه‌كان چاویان به‌ گه‌شه‌ی هونه‌ر هه‌ڵنایه‌ت.

 نیاز نوری مه‌لا مه‌حمود داوا له‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ و ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و یه‌كێتیی زانایانی له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌ كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر به‌ وشه‌ی نه‌شیاو و ژه‌هراوی هێرش نه‌كرێته‌ سه‌ر هونه‌رمه‌ندان و ڕاشیگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر پێش به‌ هێرش و ناوزڕاندنانه‌ نه‌گیرێت ڕێكاری یاسایی ده‌گرنه‌ به‌ر.


PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket