riklam

وه‌زیری پلاندانان: ماف و ئیمتیازاتی كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت پارێزراوبێت

ئابوری 05:50 PM - 2020-02-25
.

.

د. دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و به‌رده‌وامیدان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری هه‌رێم پرۆژه‌یه‌كمان ئاماده‌كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌داهاتوو هاوبه‌شی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی بكریت به‌جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌گرنگ و ستراتیژیه‌كان.

له‌وچوارچێوه‌ی به‌رێوه‌چوونی وۆركشۆپی چوارچێوه‌ی هاوبه‌شی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی كه‌ ئه‌مڕۆ 25-2-2020 له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد وه‌زیری پلاندانان ئاماژه‌ی به‌ هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت كرد بۆ پیاده‌كردنی ئه‌و هاوبه‌شی كردنه‌ له‌پرۆژه‌ ستراتیژی و گرنگه‌گان كه‌ ئامانج لێی خستنه‌سه‌ركاری ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌ و ره‌خساندنی هه‌لی كاره‌ بۆیان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ جیاجیاكان كه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه‌ گرنگی به‌ته‌واوی سێكته‌ره‌كان دراوه‌ و روئیای حكومه‌تیش روونتر ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی چیتر هاووڵاتیان پشت به‌ دامه‌زراندن  نه‌به‌ستن".

 وتیشی: كه‌رتی تایبه‌ت رۆڵی گرنگیان گێراوه‌ و ده‌بێت له‌داهاتوو به‌شێوازێكی باشتر خزمه‌ت بكه‌ن له‌ڕوانگه‌ی پاراستنی ماف و ئیمتیازاتی كارمه‌ندانیان كه‌ هاوشێوه‌ی كه‌رتی گشتی بێت.

وه‌زیری پلاندانان باسی له‌وه‌شكرد حكومه‌ت پشتی ته‌واوی به‌ نه‌وت ده‌به‌ستێت وه‌ك تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی داهات، به‌ڵام له‌م كابینه‌یه‌ هه‌موو ئاڕاسته‌كان بۆئه‌وه‌ن بتوانرێت سه‌رچاوه‌ی تری داهات بدۆزرێته‌وه‌ و له‌وپێناوه‌ش كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شت و گوزار و وه‌به‌رهێنان جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگی پێدانن.

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا د.دارا ڕه‌شید تیشكی خسته‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت كه‌ له‌چوارساڵی داهاتوو به‌هاوبه‌شی دامه‌زراوه‌كانی تری حكومه‌ت هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و ریفۆرم و به‌ئه‌لیكترۆنی كردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و گرێبه‌سته‌ گشتیه‌كان كاری جدی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پلاندانان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket