riklam

به‌رپرسێك: قه‌رزی ده‌ره‌كی سه‌ر عیراق 37 ملیار دۆلاره‌

ئابوری 05:22 PM - 2020-02-25
.

.

ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، قه‌باره‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی، گه‌یشتووه‌ته‌ 37 ملیار دۆلار.

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكرایكردووه‌، تێچووی ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش 13 ملیار دۆلار بووه‌ و له‌ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی ئه‌وروپا قه‌رزكراوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، ئێستا كۆی گشتی قه‌رزه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 37 ملیار دۆلار و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌راورد به‌و زیانه‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌ر شاره‌كانی عیراق كه‌وتووه‌، كه‌مه‌.

له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردووشدا، لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌و قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌ی له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار و هه‌ڕه‌ش له‌سه‌ر داهاتووی ئابورییه‌كه‌ی دروست ده‌كات.

PUKmedia راگه‌یه‌نراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket