riklam

سلێمانی پشوو ڕاده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان 02:31 PM - 2020-02-25
.

.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی خۆیدا پشووی به‌هاره‌ی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ڕاگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25-2-2020 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو تێدا به‌ كۆی ده‌نگ پشووی به‌هاره‌ی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن جگه‌ له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكانی ڕاگرت.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا كه‌ پشووه‌كه‌ له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 26-2-2020 ده‌ستپێبكات، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كرد به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا 1-3-2020 وه‌  له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێته‌ پشوو.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌باح نه‌سره‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاماده‌بوون.

ڕێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌كۆی ده‌نگ بڕیار درا له‌ سبه‌ینێه‌وه‌ له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن بێچگه‌ له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان تا ڕۆژی 24 -3 بكرێته‌ پشوو.

 وتیشی: ئه‌م پشووه‌ ته‌نها په‌روه‌رده‌ ده‌گرێته‌وه‌ و زانكۆ و په‌یمانگاكان ناگرێته‌وه‌ چونكه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نییه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket