riklam

ئەمەریكا عیراق بەجێ ناهێڵێت..!!

بیروڕا 01:32 PM - 2020-02-25
.

.

پێشتر و لە سەروبەندی لێدانی بنكە و بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە لایەن هێزەكانی ئەمریكاوە دواجاریش كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، باس باسی دەركردنی هێزەكانی هاوپەیمانانە،یەكێك لەو بنامایانەش كە بڕیارە  وایە حكومەتەكەی  عەلاوی لەسەریەوە پێك بێت، جێبەجێكردنی ئەو پرسەیە  كە پشت بەستیشە بە بڕیارێكی پەرلەمانی عێراق،بە بڕوای خۆم هەرچی بوترێت و بكرێت، ئەمریكا عێراق بە جێ ناهڵێت  بۆ ئەوە بەڵگەی زۆر هەیە ئەو راستیە دەسەڵمێنێت لەوانە،هێنری كیسنجەر وەزیری پێشوتری دەرەوەی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە بیرەوەریەكانی خۆی دەربارەی سیاسەتی وڵاتەكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، ئێمە بەدوای ئەوەدا دەگەڕاین كەوا شوێنێك بدۆزینەوە  بیكەینە بنكەیەك بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكەمان كە بنەماكەی لەبار یەك هەڵوەشانەوەی دەڤەرەكە و داڕشتنەوەی بەو شێوەی خۆمان دەمانەوێت، بۆ ئەو مەبەستە عێراقمان هەڵبژارد، لەبەر ئەوەی ئەرزیەتەكەی زۆر گونجاو بوو بۆ ئەوەی بەرنامەكەمان جێبەجێ بكەین، چونكە لە عێراق توێژی شیعی هەیە كە ژمارەكەیان زۆرترە لە پێكهاتەكانیتر، بەڵام بەردەوام لەلایەن رژێمە فەرمانڕەواكان زۆر لێكراو بوونە  قوڵاییەكی شیعی هاوسێشیان هەیە كە ئێرانە هەروەها توێژێكیتر كە سونەن راستە ژمارەكەیان كەمترە، بەڵام هەمیشە فەرمانڕەواو و مایەی سەر ئێشەش بوونە بۆ شیعەكان و پێكهاتەكانیتری عێراق قوڵاییەكی سونەشیان هەیە كە خۆی لە دڵی سونەكان دەنوێنێت ئەویش شانشینی عەرەبی سعودیە، زیاد لەو پێكهاتەیە كورد و توركمان و كریستیانیشی تێدا هەیە، ئەمانە هەموی وا دەكات عێراق لە روی یەكگرتوییەوە  وڵاتەكی لەرزۆك بێت و بەردەوام سەرچاوەی پێكداهەڵپژان و لێك تێنەگەیشتن بێت، چونكە ئەوانە هەرگیز لە هیچ خاڵێك و سەرەداوێكەوە ناگەنەیەكتر،  لە درێژەدا دەڵێت، هەر ئەوە بوو هانی داین عێراق بەهۆی شەڕ و شۆڕەوە لە هەشتاكان و نەوەدەكان لاواز بكەین و سەركردەكانی عێراق، لە كورد و شیعە و هەندێكیش لە سونەكان بەلای خۆماندا رابكێشین، بۆ ئەوە هاوكارمان بن لە بەرنامە وێران كەرەكەمان بە ناوی دژایەتی رژێمی شمولی و دكتاتۆرەوە ، نابێ ئەوەش لەبیر بكرێت  سەددام بەهۆی كاڵفامی و سادەیی خۆیەوە زۆر خزمەتی بەرنامەكەی ئێمەی كرد، سەرەتا بە كوشتنی هاوڕێكانی لە ساڵی 1979 كە دژی سیاسەتی ئێمە بوون، دوای ئەوەش تێكدانی لەگەڵ سوریا درزخستنە نێو یەكێتی عارەبان، پاشانیش شەڕی وێرانكەری لەگەڵ ئێران بۆ ماوی هەشت ساڵ، دواجاریش پەلاماردانی كوێت و داگیركردنی، سەرەنجام هەموو بیانوەكانی ئابلوقەدان و برسیكردنی عێراقیەكانی دا بەدەستەوە تەنانەت هێرش كردن و لەباریەك هەڵوەشانەوەی رژێمەكەش، هەر سادەیی و نەزانی سەددام  بوو گەیاندمانە ئەو ئاستەی  لە دادگایكردن و لە سێدارەدانیشی ئەو سیناریۆیە بەرجەستە بێت كە ئەو پیاوە پاڵەوانی سونەكان بووە و بەدەستی شیعە توندڕەوەكان لە سێدار درا،تاوەكو دوژمنەیاتیەكە  قوڵتر بێتەوە و هەرگیز باوەڕ بەیەكتر نەكەن، تا ئێرە تێز و لێكدانەوەكانی  هێنری كیسنجەر بوو لەمەڕ عێراق و گەیاندنی بەمڕۆژە كە ئێستا هیچ پێكهاتە و تاقمێك دۆستی ئەویترنیە و باوەڕ بە یەكتر ناكەن، كەوایە تا ئێرە سیاسەتەكەیان سەركەتوبووەو چۆنیان ویستوە وای لێهاتوە، بەدڵنیاییەوە ئەوە بەشێكی بەرنامەكەیانە، چونكە لە شوێنێكیتر دەڵێت، ئێستا هەموو هەوڵێك دەدەین عێراقێكی دیموكراتی و ئارام وەكو ئەوەی خۆمان دەمانەوێت دروست بكەین، بۆ ئەوەی لێیەوە هەنگاو بەرەو جێبەجێكردنی بەشەكانیتری بەرنامە و نیاز و بەرژەوەندیە ستراتیجیەكانمان كە ئیسرائیلیش لایەنێكی گرنگی پرۆژەكە دەبێت مسۆگەر بكەین، ئەمەیە وا دەكات باوەڕ بەوە بكەین ئەمەریكا هەرگیز دەستبەرداری عێراق نابێت و ناكێشتەوە، گریمان شانۆنامەیەكیتری كشانەوە وەكو ئەوەی ساڵی 2011 بە شێوەیەك لە شێوەكان فۆرمەڵە بكات و لە دەرگایەك بچێتە دەرەوە، دوای ئەوە ئەكید لە دە دەرگایتر دێتە ژورەوە و بەردەوام دەبێت تا تەواوی بەشەكانی شانۆگەریە سیاسیە ئابووریە ستراتیجەكەی مسۆگەر دەكات و دەیهێنێتە دی.    

ن:عەبدولواحید محەمەد

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket