riklam

تەندروستی عیراق چوار حاڵەتی كۆرۆنای لە كەركوك تۆماركرد

کوردستان 12:39 PM - 2020-02-25
تەندروستی عیراق چوار حاڵەتی كۆرۆنای لە كەركوك تۆماركرد

تەندروستی عیراق چوار حاڵەتی كۆرۆنای لە كەركوك تۆماركرد

كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی عیراق چوار حاڵەتی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركوك راگەیاند.

بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئەو چوار كەسەی لە كەركوك تووشی كۆرۆنا بوون سەرجەمیان ئەندامی خێزانێكن و لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕاونەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ دوو شەممە 24-2-2020، وەزارەتی تەندروستی عیراق یەكەم حاڵەتی تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا  لە نەجەف راگەیاند و وتیشی، بەپێی ئەنجامی پشكنینەكانی تاقیگە دەركەوتووە كە خوێندكارێكی زانستی ئاینی ئێرانی كە لەنەجەف دەخوێنێت پێش بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ لەنێوان عیراق و ئێران هاتوەتە شاری نەجەف و توشی ڤایرۆسەكە بووە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket