riklam

كۆمیتەی دانیمارك ئامادەكاری بۆ یادە نەتەوەییەكان دەكات

تاراوگە‌‌ 09:39 AM - 2020-02-25
.

.

لە شاری هۆڕسنسی دانیمارك كۆبوونەوەی كۆمیتەی رێكخستنی دانیماركی یەكێتی و كۆمیتەی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا و كۆمیتەی پارتی یەكێتی دیموكراتی پەیەدە بەڕێوەچوو.

رۆژی یەك شەممە 23-2-2020، بە ئامادەبوونی وشیار جەلال دەربەندی لێپرسراوی كۆمیتەی رێكخستنی دانیماركی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و عەبدوڵڵا ئۆدیس لێپرسراوی كۆمیتەی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا و حەمەد خەلۆ لێپرسراوی كۆمیتەی پارتی یەكێتی دیموكراتی پەیەدە و هەڤاڵەكانی لە دەستەی بەڕێوەبەری و هەڤاڵان سەڵاح مستۆ و دارا  كۆبوونەوەیەكی هاوبەش ئەنجامدرا.

سەرەتای كۆبوونەوەكە بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد و چۆنێتی بەشداربوون و ئامادەكارییەكان بۆ یادە نەتەوەییەكان كە پێویستە بە هەماهەنگی ولەژێر چەتری كۆمیتەی هاوكاری پارتە كوردستانییەكاندا بەڕێوەبچێت گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا هەماهەنگی لە نێوان هەرسێ كۆمیتەكە و ئەنجامدانی كاروچالاكی هاوبەش بەتایبەتی دەربارەی بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان و ئامادەكارییەكان بۆ هەر ئەگەرو پێشهاتێك خرایە بەرباس.

باس لەوەشكرا كە پێویستە هەوڵبدرێت پەیوەندی باش لەنێوان پارتە كوردستانییەكان دروستبكرێت و بازنەی ئەم پەیوەندیانە فراوانتر بكرێن، بەجۆرێك پارت و لایەنی سیاسی دیكە بەشداربن و كۆڕ و كۆبوونەوە و چالاكی هاوبەش ئەنجامبدەن.

PUKmedia راگەیاندنی كۆمیتەی رێكخستنی دانیمارك

3.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket