riklam

بافڵ تاڵەبانی:نابێت قوتی فەرمانبەران ببەسرێتەوە بەكێشە سیاسییەكانەوە

ی.ن.ک‌‌ 09:21 PM - 2020-02-24
.

.

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لەهەولێر چاویكەوت بە ستیڤ فەیگن كونسوڵی گشتی ئەمریكا لەهەرێمی كوردستان. 

لەدیدارێكدا كە سەعدی ئەحمەد پیرەو هەرێم كەمال ئاغا، ئاڵا تاڵەبانی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی ئامادەیبوون باس لەدواین هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و دەرئەنجامی گفتوگۆكانی وەفدی دانوستانكاری هەرێم بۆ بەغدا كراو تێڕوانین و سیاسەتی یەكێتی لەوڕووەوە خرایەڕوو.

لای خۆیەوە بافڵ تاڵەبانی تەئكیدی لە گفتوگۆی جددی و بنیادنەرانە لەنێوان هەرێم و عیراق كردەوە لەسەر بنەمای دەستوورو چەسپاندنی دادپەروەری و بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵك و رایگەیاند: یەكێتی پەرۆشی پێكهێنانی حكومەتێكە كە رەنگدانەوەی خواستی هەموولایەك بێت و نابێت موچەو قوتی فەرمانبەرانی هەرێمیش ببەسرێتەوە بەكێشە سیاسییەكانەوەو دووپاتیشیكردەوە كورد وەك هەمیشە بەشێك دەبێت لەچارەسەركردنی كێشەكان. 

هەر لەدیدارەكەدا بیروبۆچوون لەسەر پێشهات و پرسە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕكرا.

PUKmedia 

47747.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket