riklam

پیرە: عیراق ئامادەکاری بکات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە

ی.ن.ک‌‌ 06:24 PM - 2020-02-24
.

.

سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: لە نزیکترین کاتدا ئەنجامی کۆبونەوەی وەفدی هەرێم لەگەڵ لایەنەکانی دەسەڵات لە بەغدا بۆ هاوڵاتیان دەگوازینەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەندامی وەفدی هەرێم لە بەغدا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٤-٢-٢٠٢٠ رایگەیاند: دوای سەردانمان بۆ بەغداو کۆبونەوەمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی دەسەڵات لە بەغدا، ئامانجی کۆبونەوەکانمان گەیاندە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و لایەنە سیاسییەکان و گفتوگۆی چڕ لەو بارەیەوە کرا.

وتیشی: ئەنجامەکە لە نزیکترین کاتدا بۆ هاوڵاتیان دەگوازینەوەو ئەوەی ئێستا پێویست بێت بیڵێین ئەوەیە، ئێمە لە هەرێم دۆخی ئاڵۆزی بەغدامان بەلاوە ئاسایی نیەو دەمانەوێت هەیبەت بگەڕێتەوە بۆ بەغدا، چاکسازی لە دام و دەزگا ئەمنییەکان بکرێت هەتا بتوانن کۆنترۆڵی شەقام بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت حکومەت کۆنترۆڵی گروپە چەکدارییەکان بکات و لەژێر دەسەڵاتی ئەمنی عیراقدا بن.

ئەوەشیخستەروو، پێویستە عیراق ئامادەکاری بکات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket