riklam

كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ پیرۆزبایی له‌ هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 01:17 PM - 2020-02-24
.

.

به‌بۆنه‌ی كۆتایهاتن و سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی چواره‌مین كۆنگره‌ی هه‌ده‌په‌، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزباییه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ په‌روین بوڵدان و مێهته‌ت سانجار هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان ( هه‌ده‌په‌) ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزان: په‌روین بوڵدان و مێهته‌ت سانجار- هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)

به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتن و سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی چواره‌مین كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌تان و هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) به‌ناوی خۆم و هه‌ڤاڵانم له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌م و هیواخوازم كۆنگره‌كه‌تان كۆنگره‌ی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاترتان بێ.

ئه‌م بۆنه‌یه‌ به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانم پێتان ڕایبه‌گه‌یه‌نم كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دۆزه‌ ڕه‌واكه‌ی گه‌له‌كه‌مان ئه‌ركێكی مێژوویی له‌سه‌رشانی هه‌موومانه‌و پێویسته‌ هه‌وڵبده‌ین له‌ڕێگای گفتوگۆوه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانمان بده‌ین، به‌ تایبه‌ت ئێوه‌ له‌ باكووری كوردستان ئه‌ركه‌ له‌سه‌رتان په‌ره‌ به‌ خه‌باتی ئاشتیانه‌و دیموكراسیانه‌ بده‌ن و له‌ڕێگایه‌وه‌ مافه‌ دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد زامن بكه‌ن.

وێڕای دووباره‌ پیرۆزباییم لێتان، جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدان و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌و وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماده‌ی هه‌موو جۆره‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كین بۆ پێشخستن و سه‌رخستنی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له‌ ناوچه‌كه‌.

‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
‎سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی
‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket