riklam

كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان و سێ سەرۆكایەتییەكە هەرێم دەستیپێكرد

ی.ن.ک‌‌ 11:46 AM - 2020-02-24
.

.

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی ھەرێم و لایەنە سیاسییەكان و وەفدی  دانوستانكاری ھەرێم بۆ بەغدا لە هەولێر دەستپێكرد. 

لە كۆبوونەوەكەشدا بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەرۆكایەتی وەفدی یەكێتیی دەكات.

پێشتریش سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم بە PUKmedia ی راگەیاندبوو، كە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی هەڵوێستی هەرێم و چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ بۆچوونەكانی محەمەد تۆفیق عەلاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی عیراق و خستنەڕووی ناوەڕۆكی دواین كۆبوونەوەی وەفدی  دانوستانكاری ھەرێم بۆ بەغدا.

PUKmedia كوردۆ عەلی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket