riklam

دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی پیرۆزبایی له هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:37 AM - 2020-02-24
.

.

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیان بۆ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد پیرۆزباییه‌ك ئاراسته‌ی بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بۆ به‌ڕێزان/ كاك باڤێڵ تاڵه‌بانی

كاك لاهور شێخ جه‌نگی

هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

سڵاو و رێز....

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان و وه‌رگرتنی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتـی نیشتمانی كوردستان، به‌ناوی خۆم و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی رابیته‌ی خێرخوازی له‌ناوه‌و و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان پیرۆزبایی ئه‌و ئه‌ركه‌تان ئاراسته‌ ده‌كه‌م.

هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بن له‌به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد و ئاینده‌یه‌كی سه‌قامگیر و گه‌شه‌سه‌ندوو بۆ كوردستان و عێراق.

له‌گه‌ڵ رێزدا...

پرۆفیسۆر د. عه‌لی شێخ محی الدین قه‌ره‌داغی

سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامی كورد

24-2-2020

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket