riklam

پیرۆزبایی شاناز برایم ئه‌حمه‌د بۆ هه‌ده‌په‌

ی.ن.ک‌‌ 10:41 PM - 2020-02-23
.

.

شاناز برایم ئه‌حمه‌د پیرۆزبایی له‌ هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په‌ ده‌كات و خواستی خۆشی نیشاندا بۆ كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌ڕێگای ئاشتی.

ده‌قی بروسكه‌كه‌...
بۆ هاوسه‌رۆكایه‌تی پارتی دیموكراتی گه‌لان (HDP)
سڵاوێكی گه‌رم ....
به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌ و هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكایه‌تی نوێ و پێداچونه‌وه‌ به‌په‌یڕه‌و و ستراتیژی كارتان له‌ناخی دڵه‌وه‌ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو هاوسه‌رۆك(په‌روین بوڵدان و مه‌دحه‌ت سانجه‌ر) ده‌كه‌م و هیوای به‌ره‌وپێش چوون و سه‌ركه‌وتن له‌كاری داهاتووتان بۆ ده‌خوازم و لێره‌شه‌وه‌ ئاماده‌یی خۆم نیشان ده‌ده‌م بۆ كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌ڕێگای ئاشتی،.
دووباره‌ پیرۆزت بێت
شاناز برایم ئه‌حمه‌د 

 


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket