riklam

سیمینارێك ده‌رباره‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌ڕێوه‌چوو

هەمەرەنگ 08:17 PM - 2020-02-23
.

.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ـ2ـ2020 له‌هۆڵی چالاكیه‌كانی زانكۆی ڕاپه‌ڕین له‌ درێژه‌ی چالاكیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری ده‌رباره‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین  كه‌ به‌سپۆنسه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی پسپۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆلێژی په‌رستاری زانكۆی ڕاپه‌ڕین سیمینارێكی له‌ باره‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران ڕێكخست.

له‌سیمیناره‌كه‌دا باس له‌ فاكته‌ره‌كانی توش بون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و نیشانه‌كانی كرا.

جه‌ختیشكرایه‌وه‌، له‌سه‌ر  گرنگی پشكنینی مه‌مك له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕ و شێوازی نه‌شته‌رگه‌ری مه‌مك و تیشك و به‌كارهێنانی ده‌رمانی كیمیای كرا.


PUKmedia ئاماده‌كردنی/ چنار عه‌زیز


فۆتۆ / هاوكار زرار

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket