riklam

سبەینێ مووچەی وەزارەتێكی تر دابەشدەكرێت

ئابوری 07:44 PM - 2020-02-23
.

.

بڕیارە سبەینێ مووچەی وەزارەتێكی تر دابەشبكرێت، وەزارەتی دارایش رایگەیاندبوو كە هەر 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشدەكەن، بەڵام زۆربەی وەزارەتەكان 30 رۆژی تێپەڕاندو هێشتا مووچەیان وەرنەگرتوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی PUKmedia لەسەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە دەستیكەوتوە، بڕیارە سبەینێ 24ی شوباتی 2020 مووچەی مانگی 11ی 2019ی فەرمانبەرانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی دابەشبكرێت.

رۆژی 17ی ئەم مانگە ئەحمەد عەبدولڕەحمان وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دۆخی دارایی ئێستای هەرێم روونەو لەم كابینەیەدا هەموو 30 رۆژ جارێك فەرمانبەران مووچەیان وەرگرتوە.

لێدوانەكەی وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ 23ی شوباتی 2020 چەند رۆژێكی ماوە بۆ كۆتایهاتنی ئەم مانگەو هێشتا زۆربەی وەزارەتەكانی هەرێم مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردویان وەرنەگرتوە.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket