riklam

وه‌زیری رۆشنبیری چه‌ند هونه‌رمه‌ندو كه‌سایه‌تییه‌ك به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 06:48 PM - 2020-02-23
.

.

ئه‌مڕۆ 23-2-2020، له‌درێژه‌ی دیدارو به‌سه‌ركردنه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌كانیداو به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسینی ته‌ندروستیان حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری ڕۆشنبیری ولاوان چه‌ند كه‌سایه‌تی و ڕۆشنبیرو هونه‌رمه‌ندێكی به‌سه‌كرده‌وه‌،   كه‌ساڵانێكی زۆره‌ خزمه‌ت ئه‌كه‌ن و خاوه‌ن ئه‌زمونێكی دیارن ئه‌وانیش مامۆستا حه‌بیب محه‌مه‌د به‌ڵخه‌یی و هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ سه‌ڵاح مه‌جید و هونه‌رمه‌ندی شانۆكار به‌هادین هه‌ڵه‌بجه‌یی.

هه‌رله‌و سه‌ردانه‌دا وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان پێی ڕاگه‌یاندن زۆر خۆشحاڵه‌ به‌وه‌ی كه‌ ته‌ندروستیان له‌ ئێستادا زۆر باشه‌و هیوای خواست به‌زوترین كات كارو به‌رهه‌می نوێیان هه‌بێت.

 دواتر ماڵی دكتۆر عه‌بدول ڕه‌قیب یوسف -ی به‌سه‌ركرده‌وه‌ شایه‌نی باسه‌ له‌كتێبخانه‌ پڕسه‌رچاوه‌و پڕ زانیارییه‌كه‌ی دكتۆر عه‌بدول ڕه‌قیب گفتوگۆیه‌كی تێرو ته‌سه‌ل ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كراو دكتۆر ڕه‌قیب  داوای كرد كه‌ وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان پاڵ پشتێكی به‌هێز بێت بۆ پاراستنی ڕۆشنبیری و هونه‌ر له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ڕۆشنبیری پاڵ پشتی خۆی دوپاتكردنه‌وه‌و به‌ڵێنیدا ئه‌وه‌ی له‌توانایدا هه‌بێت و له‌چوارچێوه‌ی یاساو رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تدا بێت جێبه‌جێیان بكات.

PUKmedia فۆتۆ: دانا حه‌مه‌ غه‌ریب

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket