riklam

ئەمینداری یەكگرتوو پیرۆزبایی لەهاوسەرۆكانی یەكێتی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 03:44 PM - 2020-02-23
.

.

سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی لەهاوسەرۆكایەتی یەكێتی دەكات و رایدەگەیەنێت: هیواخوازم كە سەركەوتووبن بەهاوكاری هەموولایەك، بۆ بەدیهێنانی ئایندەیەكی سەقامگیرو پێشكەوتوو بۆ یەكێتیی بە تایبەت و گۆڕەپانی سیاسی و ئەزمونە سیاسییەكەی گەلەكەمان بە گشتی.

بەڕێزان؛

كاك بافڵ تاڵەبانی

كاك لاهور شێخ جەنگی

هاوسەرۆكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

سڵاو و رێز ...

بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی هاوسەرۆكانی یەكێتیی..

بەناوی خۆم و سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە پیرۆزبایی ئەو ئەركەتان لێدەكەم و هیواخوازم كە سەركەوتووبن بەهاوكاری هەموولایەك، بۆ بەدیهێنانی ئایندەیەكی سەقامگیرو پێشكەوتوو بۆ یەكێتیی بە تایبەت و گۆڕەپانی سیاسی و ئەزمونە سیاسییەكەی گەلەكەمان بە گشتی ..

هەردەم سەركەوتووبن بۆ پاراستنی یەكڕیزی و پەرەپێدان.

براتان؛

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

23 ی 2 ی 2020

 PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket