riklam

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پرۆگرامی یه‌كێتی په‌سه‌ند كرد

ی.ن.ک‌‌ 12:46 PM - 2020-02-23
.

.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆتایی هات و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پرۆگرامی حزب په‌سه‌ند كرا.

مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا پرۆگرامی یه‌كێتی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا و هاوكاتیش ڕاپۆرته‌كه‌ی كاك كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بۆ كۆنگره‌ قسه‌ی له‌سه‌ر كرا و په‌سه‌ند كرا.

وتیشی: ده‌مانه‌وێت به‌شێك بین له‌ حكومه‌تی عیراق و دژایه‌تی ناكه‌ین و نامانه‌وێت حزبی كارتۆنی به‌ ناوی كورده‌وه‌ له‌ به‌غدا قسه‌ بكات.

مسته‌فا چاوڕه‌ش وتیشی: مه‌سعود بارزانی پێشتر پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی كردووه‌ و داواشی كردووه‌ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ردانی هه‌ولێر بكات بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ كه‌ سبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


PUKmedia

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket