riklam

زانكۆی راپه‌ڕین.. سیمپۆزیۆمێك بۆ زمانی دایك پێشكه‌شكرا

ئەدەب وهونەر 09:41 AM - 2020-02-23
.

.

رۆژی شه‌ممه‌ 2‌2ـ2ـ2020 به‌شی زمانی كوردی له‌ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی زانكۆی ڕاپه‌ڕین له‌ڕۆژی جیهانی زمانی دایك سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆ  سیمپۆزیۆمێكیان له‌ ژێر دروشمی زمانی دایك وه‌ك پاراستنی پێناسی نه‌ته‌وه‌ی له‌ هۆڵی چالاكیه‌كانی زانكۆ ڕێكخست.

 سیمپۆزیۆمه‌كه‌ له‌ یه‌ك پانێڵ پێكهاتبوو له‌لایه‌ن دكتۆر شیروان حسێن حه‌مه‌د پێشكه‌شكراو له‌ سێ سیمینار پێكهاتبوو سیمیناری یه‌كه‌م، له‌ژێر ناونیشانی زمانی كوردی و ناسنامه‌ی كورد له‌ لایه‌ن مامۆستا بڕوا ڕه‌سوڵ ئه‌حمه‌د پێشكه‌شكرا، سیمیناری دووه‌م، له‌ژێر ناونیشانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌كانی جیهان بۆ گرنگی زمانی دایك له‌ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییاندا له‌ لایه‌ن مامۆستای یاریده‌ده‌ر موئه‌یه‌د بالول ڕه‌شید پێشكه‌شكرا، سیمیناری سێیه‌م له‌ژێر ناونیشانی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك و زمانی كوردی له‌م ڕۆژه‌دا له‌ لایه‌ن مامۆستا تاڤگه‌ عومه‌ر حه‌مه‌ سا‌‌ڵح  پێشكه‌شكرا.

پاشان به‌ گفتوگۆی ئاماده‌بوان كۆتایی به‌ سیمۆزیۆمه‌كه‌ هات.


PUKmedia چنار عه‌زیز

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket