riklam

قوباد تاڵه‌بانی سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی قادر به‌شدار ده‌كات

پرسەنامە 09:36 AM - 2020-02-23
.

.

به‌هۆی كۆچی دوایی نووسه‌ر و شاعیر و كه‌سایه‌تی ناسراوی شاری كۆیه‌ قادر به‌شدار، قوباد تاڵه‌بانی پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌‌ڕێزان كه‌‌سوكاری سه‌‌ربه‌‌رزی خوالێخۆشبوو كاك قادر به‌‌شدار

ھاوڵاتیانی شاری كۆیه‌‌ی خۆشه‌‌ویست

به‌‌داخه‌‌وه‌‌، ھه‌‌واڵی كۆچی دوایی بێژه‌ر و نوسه‌ر و شاعیر و كه‌سایه‌تی ناسراوی شاری كۆیه‌ قادر به‌‌شدار-م بیست، به‌‌م بۆنه‌‌ خه‌‌مناكه‌‌وه‌‌ پرسه‌‌ و سه‌‌ره‌‌خۆشیتان ئاڕاسته‌‌ ده‌‌كه‌‌م و ھاوبه‌‌شی خه‌‌متانم.

خوالیخۆشبوو كاك قادر به‌‌شدار چه‌‌ندین جار ھاوكار و ھه‌‌ماھه‌‌نگمان بووه‌‌ له‌‌سه‌‌ردانه‌‌كانمان بۆ كۆیه‌‌ی خۆشه‌‌ویست و به‌‌وێنه‌‌ جوانه‌‌كانی و ھه‌‌ڵسه‌‌وكه‌‌وته‌‌كانی جێی خۆی له‌‌دڵی ھه‌‌موومان كردبویه‌‌وه‌‌‌. كاك قادر به‌‌ كامێراكه‌ی خزمه‌تێكی به‌رچاوی به‌شاری كۆیه‌ی كردووه‌‌ و له‌‌ده‌‌ستدانی خه‌مبارییه‌ بۆ ھه‌‌موومان.

له‌‌خوا داواكارم، جێگای كۆچكردوو به‌‌ھه‌‌شتی به‌‌رین بێت و سه‌‌بوری كه‌‌سوكار و ھاوڕێیان و خه‌‌ڵكی كۆیه‌‌ به‌‌گشتی بدات.

انا لله‌‌ وانا الیه‌‌ راجعون

قوباد تاڵه‌‌بانی

جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket