قاوه‌ی تاڵ له كوردستان خۆی شیرین ده‌كات
هەمەرەنگ 09:11 PM - 2020-02-22.
له زۆربه‌ی ڕیستۆرانت و كافتریاكانی هه‌رێم پێشكه‌ش ده‌كرێت، ساڵانه‌ش 200 تۆن قاوه هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێت، كه به‌هاكه‌ی 1 ملیار و 600 ملیۆن دیناره، كه نزیكه‌ی 1 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆمپانیای قاوه‌ی ئیتاڵیای هه‌رێم بۆ ״ئاژانس״ی خسته ڕوو، هه‌موو ساڵێك 30% – 40% بازاڕی قاوه زیاد ده‌كات و خه‌ڵك ڕوو له قاوه خواردنه‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌سكه‌نده‌ر ئه‌مین، خاوه‌نی كۆشكی جان كافێ له شه‌قامی سالم له سلێمانی، له كاتێكدا سه‌رقاڵی درووستكردنی قاوه بوو بۆ كڕیارێك رایگیه‌اند: له كۆمپانیاكانی قاوه له سلێمانی قاوه ده‌كڕین، پێنج جۆر قاوه داوا ده‌كه‌ین وه‌كو ئێسپێرێسۆ، قاوه‌ی عه‌ره‌بی، خلیجی، ئه‌ورووپی، له‌چاو جاراندا خواستی قاوه زیادی كردووه״.
سیڤانی ته‌مه‌ن 30 ساڵیش زۆر جار سه‌ردانی شوێنه گشتییه‌كان ده‌كات و بۆ پشوویه‌كی كورت قاوه داوا ده‌كات، وتی: قاوه‌خواردنه‌وه تاموچێژێكی تایبه‌تی هه‌یه، قاوه له‌و ئاسته‌دایه كه پێشی چا ده‌داته‌وه، چونكه زۆر كه‌س بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی مێشكیان به كاری دێنن״.
قاوه دووه‌مین كاڵای بازرگانییه، له دوای نه‌وت، سه‌رچاوه‌كه‌ی له ٦٠ وڵاتی جیهانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و بژێویی ٢٥ ملیۆن خێزانی جیهانی له‌سه‌ره، به‌های ناردنی جیهانیی ٢٠ ملیار دۆلاره، به‌های ساغكردنه‌وه‌كه‌ی ١٠٠ ملیار دۆلاره.
سه‌ركه‌وت شێخ جه‌لال، یه‌كێكه له بازرگانه سه‌ره‌كییه‌كانی هاورده‌ی قاوه بۆ هه‌رێمی كوردستان و له ساڵی ٢٠٠٨ـه‌وه قاوه ده‌هێنێت و به‌شێكی بۆ باشوور و ناوه‌ڕاستی عیراق ده‌نێرێت، به ״ئاژانس״ی وت: ״قاوه له ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیاوه هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ین و ته‌نیا وه‌ك بازرگانێك ئه‌و كاره ده‌كه‌م״.
بازرگانێكی هاورده‌ی قاوه باجی سه‌ر قاوه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به زۆر ده‌زانێت كه بۆ هه‌ر تۆنێك قاوه، حكومه‌تی هه‌رێم 2 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت، به‌و پێیه بێت داهاتی باج و گومرگی قاوه ساڵانه 400 هه‌زار دۆلاره.
سه‌ركه‌وت جه‌لال، بازرگانی هاورده‌ی قاوه ده‌ڵێت: باج و گومرگی قاوه و چا و جگه‌ره زۆره، حكومه‌ت بۆ كیلۆیه‌ك قاوه دوو دۆلار وه‌رده‌گرێت، بۆ یه‌ك تۆن دوو هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرن״.
له هه‌رێمی كوردستان ده كه‌س بازرگانیی قاوه ده‌كه‌ن، زۆر جاریش قاوه‌ی كوالێتیی خراپ هاورده ده‌كرێت و ساغ ده‌كرێته‌وه.
كۆمپانیای لاڤازای ئیتاڵی بۆ قاوه لقی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی ١٨٩٥ له ئیتاڵیا له تۆرینۆ دامه‌زراوه، لاڤازا وه‌كیله سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له ئیتاڵیایه و له ١٠ شوێنه‌وه قاوه‌ی بۆ دێت كه گرنگترینیان (ئه‌سیوپیا، كینیا و به‌ڕازیله)، له‌وێشه‌وه به سیستمی تایبه‌تیی خۆیان ئاماده‌ی ده‌كه‌ن و به هه‌موو جیهاندا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
فورات ئه‌ستیفان هه‌ریری، خاوه‌نی كۆمپانیای قاوه‌ی ئیتاڵیایه له هه‌رێم و له ساڵی ٢٠٠٩ یه‌كه‌م لقی له هه‌ولێر كردووه‌ته‌وه، له پێنج ناوچه‌ی تری كوردستان لقی هه‌یه و رایگه‌یاند: بازرگانیی قاوه له كوردستان پیشه‌یه‌كی تایبه‌ته و به قاچاخیش ده‌هێنرێته هه‌رێمه‌وه، هه‌موو ساڵێك 30% – 40% بازاڕمان زیاد ده‌كات، چونكه خه‌ڵكی ئێستا واز له چایی ده‌هێنن ڕوو له قاوه‌خواردنه‌وه ده‌كه‌ن״.
״قاوه له جیهاندا دوو جۆره؛ ئه‌ره‌بیكا و ڕۆبۆستا، جۆری ڕۆبۆستاكه‌یان به‌رهه‌می زۆره هه‌ر بۆیه له ڕووی نرخه‌وه هه‌رزانه، به‌ڵام ئه‌ره‌بیكاكه نرخه‌كه‌ی گرانتره، سه‌باره‌ت به هاورده‌ی بۆ كۆمپانیاكه‌مان هه‌موو جۆرێكی ده‌هێنین، به پێی كوالێتی و داواكردنی خه‌ڵك ده‌یهێنین كه داوای جۆری سترۆنك و میدیه‌م و لایت ده‌كه‌ن، به‌ڵام داواكردن زیاتر له‌سه‌ر جۆری ڕۆبۆستایه״، فورات هه‌ریری وا ده‌ڵێت.
ساڵانه زیاتر له ٢٠٠ تۆن قاوه دێته هه‌رێم و هه‌نارده‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقیش ده‌كرێت، به‌ڵام له ڕێگه‌ی خاڵی گومرگی كه‌متر له ٢٠٠ تۆن قاوه دێت، بۆ به‌های یه‌ك تۆن گه‌ر جۆری ئاڤریجه‌كه‌ی وه‌رگرین هه‌شت ملیۆن دینار ده‌كات، بۆ ٢٠٠ تۆنه‌كه زیاتر له یه‌ك ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دیناره.
״جۆری قاوه‌ی توركی زۆر هه‌رزانه كیلۆی حه‌وت دۆلاره به‌راورد به ئیتاڵییه‌كه كه كه‌مترینه‌كه‌ی ١٠ دۆلاره تا ٣٠ بۆ ٤٠ دۆلاره״، خاوه‌نی كۆمپانیای ئیتاڵیا وای وت.
PUKmedia ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19