riklam

سلێمانی.. دیدارێك بۆ شاعیری گه‌وره‌ی عیراقی مزه‌فه‌ر نه‌واب رێكده‌خرێت

ئەدەب وهونەر 05:36 PM - 2020-02-22
.

.

بنكه‌ی رووناكبیری گه‌لاوێژ دیدارنمایه‌كی بۆ شاعیری گه‌وره‌ی عیراقی مزه‌فه‌ر نه‌واب رێكخست.

له‌دووپانێڵدا له‌هۆڵی پ.د.عزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ له‌ سلێمانی له‌لایه‌ن نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی كورد و عه‌ره‌ب، تیشك خرایه‌ سه‌ر بابه‌ته‌ شعری و ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌ییه‌كانی شاعیری گه‌وره‌ی عیراقی "مزه‌فه‌ر نه‌واب"، ئه‌م شاعیره‌ له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا هه‌وڵیداوه‌ له‌رێگه‌ی شیعره‌كانیه‌وه‌، ڕه‌خنه‌و سه‌رنج و بیرۆكه‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێت و له‌و رێگه‌یه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق ئاگاداربكاته‌وه‌ .

موزه‌فه‌ر نه‌واب یه‌كێكه‌ له‌شاعیره‌ ڕه‌خنه‌گره‌كانی عیراق و هاوڕێیه‌كی نزیكی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه‌، له‌ماوه‌ی 50 ساڵی رابردودا بێسڵه‌مینه‌وه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتداران، ڕه‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی لێپرسراوانی عیراق كردووه‌ و هه‌میشه‌ له‌دژی گه‌نده‌ڵی و خراپه‌كاری ده‌نگێكی زوڵاڵبووه‌، هۆنراوه‌كانی له‌ئاستێكی باڵادان .

PUKmedia له‌ كوردسات نیوزه‌وه‌

لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌:

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket