کوردێک بەشداریكری کۆبونەوەی لێژنەی هەرێمی ئاسیا باسفیكی دەکات

کوردێک بەشداریكری کۆبونەوەی لێژنەی هەرێمی ئاسیا باسفیكی دەکات


22/2/2020 12:05:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

بە پێی پەیڕەو و پڕۆگرامی یەكێتی مامۆستایانی جیهانی(EI)، جیهان دابەشكراوە بەسەر پێنج هەرێم، هەرێمی ئاسیا باسفیك گەورەترین هەرێمە لە روی روبەرو ژمارەی رێكخراوەكانی ئەندام هەروەها ژمارەی ئەندامەكانی، لەو هەرێمە زیاتر لە (7)ملیۆن ئەندام هەیە، ئەو هەرێمە دەبێت كۆبوونەوەی دەوری خۆی بكات، لە بنەڕەتدا دەبێت هەر (6)مانگ جارێك كۆبوونەوە بكات، بەڵام بەهۆی فراوانی و دووری ئەندامانی لێژنە كە لە یابان و ئوسترالیا و فلیبین و هندستان و سریلانكا و هەرێمی كوردستان دێن، كۆبوونەوەكان كراوەنەتە ساڵانە، ئەم ساڵ لە مانگی (10)ەوە ئاگاداركراینەوە كەوا كۆبوونەوە لە 1-2 مانگی شوبات لە مالیزیا و لە پایتەخت كە كوالالمپورە بەڕێوە دەچێت، ئەوەی جێگەی هەڵوەستە كردن بوو، ئەمساڵ ماوەی مانگێك دەبێت كە دەكاتە سەروبەندی بەڕێوەچونی كۆبوونەوەكە هەڵای (كۆرۆنە) دروست بووە، بۆتە دێوەزمە ترسی خستۆتە دڵی هەموان، هەموو وڵاتانیشی هێناوەتە  دەست، بۆ ئەوەی هەركەسە و بەڵایەكە لە خۆی دوور بخاتەوە، دیارە لە شوێنێكیش سەری هەڵداوە هەموو جیهانی بە خۆیەوە بەستاوەتەوە، بە هۆی بازرگانی و ئاڵوگۆڕكردنی بەرژەوەندییەكان، راستیەكەی هەر كە دەمگوت سەفەری مالیزیام هەیە، برادەران و ماڵەوە و خۆشەویستان پێیان دەوتم لەو كات و ساتەدا بۆ سەفەر دەكەی بۆ مالیزیا؟

لە چین نزیكە رەنگە ئەو بەڵایە ئەوێش بگرێتەوە، دەمەوێ‌ ئەوە بڵێم بە پێی بەدوا داچونەكانم لەمەڕ كێشمەكێشە جیهانیەكان بە دووورم نەزانیوە ئەوە ڤایرۆسێكی سیاسی بێت و بیانەوێت پێیەوە هەم دەرمان سەرف كەن هەمیش گوڵی سیاسی لە یەكتر تۆمار بكەن، ئەم جیهانەی ئێستا ئەمانی نەماوە ، بەرژەوەندیەكان ئەوەندە قوڵبوونەتەوە هەموو شتێكی گرتۆتەوە و مەودای ئەدەب و ئەخلاقیشی بە تەواویەت بەر تەسك كردۆتەوە گومانم هەیە لەوەی دواجار هەرنەمێنێت،

بە هەرحاڵ لەبەر ئەوەی مەكتەبی ئاسیا باسفیك هیچ ئاگاداریەكی لە مەترسی ئەو نەخۆشیە و دواخستنی كۆبوونەوەكە نەدابوو بۆیە بەردەوامم بووین لە ئامادەكاری، تا رۆژی پێنج شەممە 30ی كانونی دووەم كاتژمێر (7)ی ئێوارە، دوای تەواو كردنی ئامادەكارییەكان لە ماڵەوە دەرچوین، لە كاتژمێر 9:40 شەو بە هێلی فرۆكەوانی قەتەریەوە بە رێكەوتین ، دوای 2.25 لە فرۆكەخانەی دەوحا نیشتینەوە، نە لە فرۆكەخانەی هەولێر نە لە فرۆكەخانەی دەوحا هیچ ئیجراتێكی تایبەتیان لە بارەی بەرگرتن لە ڤایرۆسی كۆرۆنەوە نەبوو، دوای (3)كاتژمێر مانەوە لە 3:30 پێش بەیانی 31 كانونی دووەم بە فڕۆكەیەكی یەكجار زەبەلاح بە رێككەوتین ، دوای فڕینی 7:20 لە فڕۆكەخانەی كوالالمپور نیشتینەوە، فرۆكەخانەكە وەك شاری پێشینان وتەنی یەئجوج و مەئجومە، لە هەموو لایەكەوە بۆی دێت، بچیتە نێو فرۆكەخانە هەرچی رەگەز و رەنگی مرۆڤایەتی هەیە چاوت پێی دەكەوێت،

بە هەرحاڵ لەوێش كەس باسی كرۆنەی لێوە نەدەهات، ئەوەی تێبینیم كرد كارمەندەكان سەر كەوەنتەری پشكنینی پاسەپۆرتەكان دەمامكیان دانابوو، بەڵام هیچ پشكنینێكی تایبەت نەبوو، دوای تەواوكردنی كاروبارەكان  بەرەو شوێنی حەوانەوە و كۆبوونەوەكە (Federal Hotel) بە رێكەوتین، ماوەی یەك سەعات لە فڕۆكەخانەوە بەو شەقامە جوان و پان و بەرینانەدا رۆیشتین، لە هەردوو بەری تەنها سەوزایی و دارو دەوەن دەبینی ، ئەوەی مایەی تێبینیە لەو وڵاتە هاوین و زستان نیە، بە درێژایی ساڵ یەك جۆر ئاووهەوا هەیە، پلەی گەرما بە تێكڕا لە نێوان 23-35 دەبێت لە مانگەكان(8-9-10-11) باران زۆر دەبارێت، لە مانگەكانی (12-1-2)باران كەم دەبێتەوە، هەشبێت لە شێوەی هەورە تریشقە دەبێت، لە رێگا لە كابرای شۆفێرم پرسی ئاگاتان لە كۆرۆنا هەیە؟

زۆر بە ئەعسابێكی ساردەوە وەڵامی دامەوە و وتی دەڵێن لە هەنێك وڵاتدا هەیە من هیچی لە بارەوە نازانم كەسیشم نەدیتوە لەم وڵاتە توش هاتبێت، رۆژی شەممە رێككەوتی 1ی شوبات كاتژمێر (9)ی بەیانی یەكەم دانیشتن دەستی پێكرد، بۆ زانین ئەندامانی لێژنەی ئیقلیمی هەرێمی ئاسیا باسیفیك  لە 2017 لەم رێكخراوانە هەڵبژێردراون، یابان ، كوریای باشور ، هۆنگ كۆنگ، فلیپین، مالیزیا، ئوسترالیا، كوردستانی عێراق، هندستان، نیپاڵ، فیچی، دوورگەی سۆماڵ،

ئەمانە نوێنەرایەتی هەموو ئاسیا دەكەن، كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی (د.دیفید ئیدوارد) سكرتێری گشتی (EI)بە بەشداریكردنی جلیلە ئال سمان لە بەحرێن وەكو ئەندامی ئەنجومەنی تەنفیزی بەڕێوەچوو، لە دەستپێكدا سەرۆكی لێژنە وتەی بەخێرهێنانی پێشكەش كرد، تیایدا ئاماژەی بەگرنگی كۆبوونەوەكەو هەستیاری بارودۆخی ئێستای جیهان لە كۆمەڵێك بوارو بابەتەوە خستە ڕو، بە تایبەت پێشێڵكردنی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ(klim at change)، گۆڕانكاری كەش و هەوا ، كارەساتە سرۆشتی و لە ناكاوەكان بە تایبەت لە ئاسیا كە ماوەیەكە بە زۆری روودەدات،

جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە ووتی راستە (EI) كاری باش كردووە،  بەڵام داڕسانەكان رۆژ لە دوای رۆژ گەورە و بەرفراوان دەبن، دەبێت جولانەوەكان خراتر بكەین، هاوكاریەكانمان سنورەكان ببەزێنێ، دوای ئەوە ئاناند سینگ گەورە هەماهەنگكاری هەرێمی ئاسیا باسفیك، كورتەیەكی لەسەر ئێش و كارەكانی یەك ساڵی رابردووخستەڕو، تیایدا ئاماژەی بەوەدا رێژەی 1.5 ژمارەی ئەندامان زیادی كردووە، بایەخێكی زۆر بە گۆڕانكاریەكانی ئاو و هەوا دراوە، هەرێمە كەمان روبەڕوی كارەساتی سروشتی گەورە بۆتەوە وەك ئاگركەوتنەوەكانی ئوسترالیا، پێشڵكاری گەورەش بەرامبەر بە مافەكانی مرۆڤ كراوە بە تایبەت لە فلیپین، هۆنگ كۆنگ، عێراق، سوریا، كارمانكردووە، بەڵام داڕستانەكان گەورەن بە تەنیا روبەڕوبوونەوە بە ئێمە ناكرێت،

دوای ئەو د. دێفید سكرتێری گشتی (EI) كە خۆی لە ئەسڵدا ئەمەریكیە، لە دەستپێكدا وتی من لە پۆڵەندەوە هاتوم دوای ئەوەی لەوێ‌ بەشداریمان كرد لە یادكردنەوەی كارەساتی هۆڵۆكۆست، رایگەیاند دەبێت ئەو كارەساتە هانمان بدات كاربكەین بۆ دووبارە نەبوونەوەی، بەداخەوە ئەم جیهانە ئەوە نیە كە ئێمە دەمانەوێت، هێشتا هەندێك هێز هەیە دەیانەوێت ئێمە بوەستێنن، جیهان بگێڕنەوە بۆ سەردەمە تاریكەكان و شكست بە دیموكراسیەت بهێنین، ئەوەتا دیموكراتەكان كە دەیانویست ترامپ جڵەو بكەن، لە دادگاییكردنی دۆڕاندییان، راست ڕەوەكان لە ئۆروپا جمجۆڵ دەكەن، چەندین سیستەمی تۆتالیتاریش هەن بە ئاشكرا مافی گەلان پێشێل دەكەن، یاری بە چارەنوسی كۆمەڵگە دەكەن، ئەوەشی وت ئێمە ناوەستین هیچ كەسێك و دەسەڵاتێكیش ناتوانێ لە ئامانجەكانمان ساردمان بكاتەوە ، گەواهی ئەو راستیەش (ئەنتۆنیۆ گوتریش) لە یادكردنەوەی 74 ساڵەی هۆلۆكۆست وتی (Education International) سەركردایەتی شۆرشێكی نوێی جیهان، بە تایبەت لەو بوارانەی جێگەی بایەخی مرۆڤایەتیە دەكەن،

لە درێژەی وتەكانی، د. دێفید وتی ئێمە بەردەوام لە رێگەی راپرسی و توێژینەوە بنەمانی كاركردنمان پەرە پێدەدین هەروەها شێوازەكان بە دەستهێنانی ئامانجەكان، ئەوەش دەزانین بە ئاسانی ناتوانین 100% ئامانجەكانمان بە دەست بهێنین، بەڵام لە هەوڵەكان بەردەوام دەبین چونكە سروشتی كاری رێكخراوەیی ئەوەیە، هەموو شتێك بە جارێك نابێت بەڵكو زەمان و زەمین، هەنگاو بە هەنگاو بڕیاری پێویستی دەوێت. لە درێژەی وتەكەی كورتە باسێكی لەسەر بەڕێوەبردنی هەشتەمین كۆنفرانسی (EI) لە بانكۆك و لە تەموزی 2019 خستەڕو، تیایدا باسی گرنگترین ئەو بڕیارو راسپارادانەی كرد كە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان پەسندكران و كرانە بەرنامەی كاركردنی چوارساڵی داهاتو لە درێژەی وتەكەی پوختەیەك لە كۆنوسی كۆبوونەوەی ژمارە (55) مەكتەبی تەنفیزی كە لە مانگی ئۆكتۆبەری 2019 لە برۆكسل بەرێوەچو خستەڕو، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە (EI) بڕیاری داوە زۆرترین كاری بۆ دیموكراسیەت و چۆنیەتی پراكتیزەكردن بێت هەروەها مافەكانی مرۆڤیش، چونكە بڕوای وایە ئەم جیهانە جەنجاڵ و پڕ لە ئاڵۆزیە بە دیموكراسیەت و بەرجەستە كردنی مافەكانی مرۆڤ نەبێت ناخەمڵی و ناسرەوێ لەسەر وتارەكەی د. دێفید چەند تێبینیەك لەسەر هەشتەمین كۆنفرانس لە لایەن ئەندامانی لێژنەوە خرایە ڕو كە بە كورتیەكەی خۆی لە چەند سەرنجێك بینیوە لەوانە:-

1- نالەباری وەرزەكە كە وەرزی گەرما بوو، گەرمایەكەش زۆر تاقەت بڕوكێن بوو.
2- زەحمەتی هاتوچۆ لە شوێنی حەوانەوەی ئەندامان بۆ هۆڵی كۆنفراس .
3- زۆری ژمارەی ئەندامان كە زیاتر لە 1400 ئەندام بوو، ئەمەش ببوە هۆكاری ئەوەی هەموان وەك یەك دەرفەتیان بۆ نەڕەخسێت .
4- خراپی تەكنیكی دەنگی كە بواری ئەوە  نەبوو هەر كەسەو لەشوێنی خۆی بتوانێ كۆمێنت بدات، بۆ ئەو مەبەستە دەبوو بچێتە سەر شانۆ .
5- زۆربەی كاتەكان بۆ رێكخراوە گەورەكان بوو بە پێی ئەوەی ژمارەی ئەندامانیان زۆر بوو كەمتر دەرفەت بۆ رێكخراوەكانیتر دەڕەخسێنرا .

ئێمەش لەسەر وتەكانی د.دێڤید  بەتایبەت كۆنۆسی كۆبونەوەی ئەنجومەنی تەنفیزی تێبینمان هەبوو و خستمانە ڕو، كە بریتیبوو لەوەی ئێمە لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان – عێراق جۆرێك لە خاوی لە EI دەبینین لەمەڕ روداوەكانی عێراق و باكور و رۆژهەڵاتی سوریا ( كوردستانی رۆژئاوا) زۆرترین روبەرتان لە كۆبوونەوەكە بۆ فلیپن و هۆنگ و كۆنك و هندستان تەرخان كردوە، بێ ئەوەی ئاوڕ لە عێراق و سوریا بدەنەوە كە لە ئێستادا گەرمترین شوێنی سەر زەمینن بەبەلگە،پێمان وتن چوار مانگە خۆپیشاندان لە عێراق بەردەوامە، زیاتر لە 660 شەهید بوو ە و 24 هەزار برینداریش هەیە 2000 چالاكوانیش دەستبەسەركراون لە سوریا دەڤەرە كوردیەكان بەهۆی هێرش و پەلامارەكانی رژێمی ئەردوگان و دەستەو تاقمەكانی بۆ سەر هەردوو شارۆچكەی گرێ سپی و سەرێ كانی و گوندەوارەكانی زیاتر لە 400.000 كەس ئاوارە بوون و 80 قوتابخانەش یان چۆلكراوە یان تێكدراوە، بەتێكرا نزیكەی 86 هەزار قوتابی لە دەرەوەی پرۆسەی خوێندنن، بێجگە لە ژمارەیەكی بێشوماریش لە شەهید و بریندار، لێرەدا دەپرسین ئایا ئەو كارەساتانە مافە ئاوڕدانەوەی جددیان هەیە یان نا ؟ بەرواردیش بە شوێنەكانیتر ئێرە گەرمتر و ئاڵۆزترە یان شوێنەكانیتر؟ ئایا نەدەبوو لە كۆنوسی ئەنجومەنی تەنفیزی و بۆنەكانیتر ئەو بارودۆخە ناهەموارە حەقی خۆی پێبدرێت؟  بەڕای من دەبوو لە ئەولەویەت بێت، بۆیە ئێمە نیگەرانین لە نەخوێندنەوەی، لەو بارەیەوە د. دێڤید لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەدا ئەوان عێراق و كوردستانی رۆژئاوا و هەرێمی كوردستانیان لەبەرچاوە، دژی لەشكركێشی توركیا بوون و هەوڵی زۆریان داوە و پشتگیری خۆپیشاندانەكانی عێراقیشیان كردووە، زۆریش نیگەرانین لە پرۆسەی پەروەردە و فێركردن و خوێندنی باڵا كە بەهۆی ئەو بارودۆخە نزیكەی چوار مانگ دەبێت نیوە پەكەوتە بووە، پێشمانی راگەیاند دەبێت دیدارێكی تایبەت لە پەراوێزی كۆبوونەوەكان بكەین تاوەكو بە درێژی لەبارەیەوە بدوێن و باسی هەنگاوە پێویستیەكان بكەین، بۆ ئێوارەكەی كاتژمێر 6.30بۆ 8.30 خوانێك بۆ ئەندامان رێكخرا

رۆژی دووەم یەكەم بابەت باسی پلانی ستراتیجی 2020-2023 بۆ لێژنەی هەرێمی ئاسیاباسیفك كرا، لەو بارەیەوە ئاناند سینگ، وتی لە ئەولەویەتی پلانەكەمان مافی مرۆڤ دەبێت چ،ونكە لە دەڤەرەكە مەسەلەی مافەكانی مرۆڤ لە روی پێشێلكاریەوە بەیەكدی دەچن، بۆ ئەو مەبەستە بەرنامەیەكی فراوانمان هەیە بەڵام تەمویلی دەوێت، كێشەیەك هەیە لە دەڤەرەكە ئەویش ئەوەیە كەمتر مامۆستایانی گەنج دەبنە ئەندام دەبێت ئەوەش لەبەرچاو بگیرێت لە هۆیەكانی بكۆڵرێتەوە
لە پلانمان دایە زیاتر بایەخ بە دیموكراتیەت بدرێـت هەروەها بایەخ بە ئاستی مامۆستایان بەهاوكاری یونسكۆ بدرێت، بایەخ بە گۆرانكاریەكانی ئاو و هەوا دەدرێت كە ئێستا بۆتە مەترسیەكی گەورە نمونەی زیندووش ئوسترالیایەو سوتانی دارستانەكانە، بایەخی تەواو بەخوێندنی ئەكادیمی دەدەین بۆ ئەوەی مامۆستای باش و تایبەتمەند دەربچێت، بەنیازین بۆ هەر ئەندامێك مەوقیعەك بكەینەوە بۆ ئەوەی زوتر بەیەكتر بگەن، لەسەر پلانەكە كۆمەڵێك كۆمێنت درا لەوانە هەوڵدان لەگەڵ ئەو رێكخراوانەی تا ئێستا نەبوونەتە ئەندام . هەر لەو بارەیەوە د.دێڤید ئاماژەی بەوەدا هەوڵدەدەن پلانێكی نوێ جێبەجێ بكەن ئەویش بەدیاریكردن( منصە التواصل) (blat form)لە رێگای ئەو مینبەرەوە دەتوانین زۆر شت بكەین زۆر قسەی لەسەر چین كرد، وتی هەوڵی زۆرمان داوە بەڵام بێ سود بووە ئەوان وا سەیری ئێمە دەكەن كە رۆژئاواین نابێت پەیوەندیمان هەبێت، ئەوانە گوگڵیان نیە تاوەكو نهێنیان ئاشكرا نەبێت، چونكە گۆگل ژمارەی مۆبایلی هەر كەسێكی بدەیتێ هەموو نهێنیەكی ئاشكرا دەبێت، بۆیە لەوەشدا سیستەمێكی تایبەتی خۆیان هەیە  ئێمەش هیچ ئەندامێك قبوڵ ناكەین ئەگەر نەخشە رێگەی دیاریكراوی(EI) جێبەجێ نەكات
لەسەر مافەكانی مرۆڤ هەر یەك  لە :

فلیپین وتەی پێشكەش كردو وتی پولیسی نهێنی موتابەعەی هەموو شتێك و بەردەوام هەڕەشە دەكات تا سنوری گێچەلی سێكسی، قائیدەكی نقابیان بریندار كردووە و نەیانهێشت لە نەخۆشخانە كەس بچێتە لای ،خەڵك بەند دەكرێت بە بڕیاری حاكم بێ گەڕانەوە بۆ دیكۆمێنت ، تەنانەت ئەگەر داواش بكرێت هەر ئەو پۆلیسانەن كە خەڵكی بریندار دەگرن، ئیتر چۆن دیكۆمێنێت دەدەن، نوێنەری هۆنگ گۆنك باسی بارودۆخی مافەكانی مرۆڤ كرد و وتی ژمارەیەكی زۆر مامۆستا دەركراون بەهۆی بەشداریكردنیان  لە خۆپیشاندانەكان، لەسەر عێراق و بارودۆخەكەی وتەیەكمان پێشكەشكرد .
د.دیڤید تەعلیق و رونكردنەوەی لەسەر كێشەكانی خستە ڕو، جەختی لەسەر نەبوونی دیموكراسیەت و پێشل كردنی مافەكانی مرۆڤ لەو وڵاتانە و عێراق كردەوە ، كەوتی بكرێت باشە ؟

لەبارەی ئاگر كەوتنەوەكانی ئوسترالیا ، كۆرینا چەند زانیاریەكی خستەڕو وتی روبەرێكی بەرفراوان سوتاوە بە جۆرێك مەترسیەكی گەورەی لەسەر ئاووهەواو سامانی ئاژەڵ دروستكردووە بۆ نمونە زیاتر لەیەك ملیار كەنگەر و جۆرەكانیتری ئاژەڵ و پەلەوەر سوتاون زۆر زەحمەتە لە مەودایەكی وا نزیك قەرەبوو ئەو كارەساتە بكرێتەوە، من لەوەدا تێبینیم كرد، پەیامی ئێمە وەكو خۆی ناگات یان كاریگەری تەواوی نیە، ئێمە لە گەیاندنی زانیاریەكان تەنها بە قسەكردن دەری دەبڕین هەوڵی ئەوە نادەین بە وێنە و دیكۆمێنت تەوسیقی بكەین، بۆ هەر بابەتێكیش برزەنتێشین بكەین .

خاتو نیساندا برەزەنتێشینكی لەسەر گۆڕانكاریەكانی ئاو و هەوا (climate change)كرد، لە بارەی رێگریكردن لە گۆڕانكاری ئاو و هەوا هەر كارەساتێكی سروشتی هەڵمەتی هاوكاریكردن و هەماهەنگی لە رێگای نامە ناردن لەلایەن خوێندكارانەوە بۆ خوێندكارانی ئەو وڵاتە گرنگە و دەبێتە جۆرێك لە هەماهەنگی، ئەوەشی راگەیاند ئەو بوتڵانەی ئاو خواردنەوە كە دەشكێنرێ دواجار فڕی دەدرێتە ناو ئاوەكان، ماسی دەیانخۆن لەوەدا توشی جۆرێك لە شێرپەنجە دەبن، بەپێی توێژینەوەكان كەلە سریلانكا كراوە كاتێك مرۆڤەكان ئەو ماسیانە دەخۆن توشی  شێرپەنجە دەبن ( زۆر گرنگە) فۆكسی بخرێتە سەر، لە بەشی دووەمی دانیشتنەكەی رۆژی دووەم ئاناند راپۆرتێكی لەسەر دارایی پێشكەشكرد، بە وردی ئاماژەی بە ئیمكانیاتی دارایی كرد وتی سنوردارە داوای ئەوەی كرد بە قەد گەورەیی و فراوانی هەرێمەكان توانای داراییان بۆ فەراهەم بكرێت .

كۆبوونەوە تایبەتەكەمان لەگەڵ د.دێڤید و ئاناند هەروەك لەلایەن د.دێڤیدەوە داواكرا لە پەراوێزی دوا دانیشیتنی كۆبوونەوەكان بوو، كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەنێوانمان بەڕێوەچو، لە دەستپێكدا د. دێڤید تەئكیدی كردەوە هەمیشە عێراق و باكور و باكوری خۆرهەڵات سوریامان لەبیرە  جێگەی بایەخیشمان بووە، ئێستا زۆر بە تەنگەوەین لە نزیكەوە بارودۆخی ئێوە و عێراق ببینین و بزانین چیبكەین، بڕیارمان دابوو لەگەڵ د.باتریك سەردانتان بكەین نەقابەی بەغداش پێیان باش بوو ئێمە بەرنامەیشمان دانابوو، بەڵام روداوە خێراكانی عێراق و دەڤەرەكە هەڵوەستەی پێكردین، بەڵام بۆ دڵنیاییتان دەكەینەوە ئێستا هەر لەسەر ئەو بەرنامەین، لەبەر بارودۆخەكە كە زۆر ئاڵۆزە، وڵاتەكەی منیش فیزەم پێنادات بێین بۆ عێراق،  لەو حاڵەتەدا دەبێت ئێمە بەدیل بدۆزینەوە یان عەمان یان ئەستەنبۆڵ هەڵبژێرین تاكو ئەو دیدار و كۆبوونەوانە رێك بخەین،  ئەوەشی وت من زۆر لە هەوڵدام ئیمكانیاتی ماددی فەراهەم بكەین بۆ ئەوەی بابەتەكانی وەكو ۆركشۆپ و سمینار بكەین،  ئەگەر پڕۆژەی ئامادەكراویشتان هەبێت گفتوگۆی لەسەر بكەین زۆر باشە، وتی بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ هەریەك  لەNASUWT – AFT- NAU  هەوڵدەدەین  ئەو ئیمكانیاتە فەراهەم بكەین، راشیگەیاند لەگەڵ بەڕێوەبەری یونسكۆ نامەمان بۆ ئەو مەبەستە ئالوگۆڕ كردووە، هەوڵدەدەین لەگەڵ یونسیفیش ئەو هەماهەنگیە بكرێت، داوای لە ئاناندیش(Anand) هەماهەنگكاری هەرێمی ئاسیا باسیفیك كرد، هەموو هەوڵەكان بخاتە گەڕ تاوەكو یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و دەڤەرەكە لە چالاكیەكانی بێ بەش نەبن، وێڕایی كۆبوونەوەی تایبەت لەگەڵ سكرتێری گشتی EI دیدار و چاوپێكەوتنمان لەگەڵ نوێنەری مالیزیا ، ئوسترالیا ، كۆریای باشور ، دورگەی سۆمال ، هندستان ، ئەنجامدا لەهەموو ئەو دیدارانە تەئكید لە بەردەوامی هەوڵەكان كرایەوە لە  پێناو بەرجەستەكردنی بنەماكانی EI هەروەها  دروستكردنی پەیوەیەندیەكی نۆرمەڵ لەنێوان یەكتردا، چەند سەرنجێكی گشتی لەسەر سەفەر و كۆبوونەوەكانمان :-


1- سەرباری ئەوەی هەموو ئەندامانی لێژنە كە هەر یەكە و لە وڵاتێك هاتبوون وەك یابان و كۆریای باشور و نیپال و هندستان و سریلانكا و دورگەی سۆمال و ئوسترالیا و فیجی و هۆنگ كۆنك، فلیپین وێرایی دەستەی هەماهەنگكاران و كارمەندانی مەكتەب، لەگەڵ ئەوەشدا كەس باسی ڤایرۆسی  كرۆنا و بڵاوبوونەوەیان نەكرد، من پێشنیارم كرد باسێك لەو بابەتە تەندروستیە بكرێت، وتیان شتێكی ئەوتۆنیە و تەنها لە چین هەیە پێویست ناكات باسی بكرێت .
2- من لە چونم بۆ مالیزیا و هاتنەوەشم سێ فرۆكەخانەم دیت، هەولێر، دوحا، كولالمپور، هیچ سانسۆر و جۆرە پشكنینێك نەبوو لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە .
3- لەمالیزیا بزاوتێكی شارستانی گەورە هەیە بەجۆرێك هەر جارێ كە دەچیت گۆڕانكاری گەورە لەهەموو شتێك بەدی دەكەیت  بۆ نمونە پێشتر بەرزترین باڵاخانە تاوەری جمكانەی كولالمپور بوو، ئەمساڵ تاوەرێكیتریان بینا كردووە بەرزتر لەو دوو تاوەرە .
4- بۆ ئەمساڵ بڕیاریان داوە هەر شوێنێكی خزمەتگوزاری كە دروست دەكرێت دەبێت شوێنی خوا پەرستی ژنان و پیاوانی لێ دروست بكرێت تەنانەت لە دروستكردنی بەنزینخانەش .  

 

عبدالواحد محمد حاجی
ئەندامی مەكتەبی هەرێمی ئاسیا باسیفیكی

یەكێتی مامۆستایانی جیهانی (EI)

PUKmedia 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • نیشتمان تەرمی مەریەمی قازی لە ئامێز گرت

  • image04
  • 29 ساڵ به‌سه‌ر كۆڕه‌و تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • تره‌مپ ئامێرێكی نوێی پشكنینی كۆرۆنای راگه‌یاند

  • image04
  • دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پرۆژەی لە یادمانن رادەگەیەنێت

  • image04
  • كه‌ره‌نتین شارۆچكه‌ی خه‌لیفانیشی گرته‌وه‌

  • image04
  • پۆلیسی هندستان به‌مشێوه‌یه‌ رێگری له‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن

  • image04
  • 27ی ئازار رۆژی جیهانی شانۆ‌

  • image04
  • لاهور شێخ جەنگی چارەسەری كەموكورتییەكانی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە ئەستۆ دەگرێت


                                           

ترۆدۆ پیرۆزبایی نه‌ورۆز له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی ده‌كات


جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ، رۆژی 19-3-2020، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌، پیرۆزبایی له&zw...


  كه‌نه‌دا.. له‌رۆژی جیهانی ژناندا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك..یادی ڕۆژی شەهید کرایەوە
                                           

%63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌


مافناس، ئه‌دیب له‌تیف محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كوردستانی ...


  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
                                           

با CPJ وردتر كار بكات

د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێك...


  حه‌فتاو سێ ساڵه‌ كورد بێ قازییه‌
  ته‌ندروستی سلێمانی داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌كات


کاریکاتێر